پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 489
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
خاڵە سوورەکانی ناو سپێنەی چاو
تەندروستی
تەندروستی چاو
دەکرێت خاڵی سوور لە سپێنەی چاودا ڕووبدات بەهۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت خوینبەربوونی ژێر لینجە پەردەی ژێر پێڵووی چاو، کە ئەویش حاڵەتێکە دەبێتە هۆی تێکشکانی یەکێک لە بۆرییە خوێنە بچووکەکانی ژێر ڕووپۆشی سەرەوەی چاو، یان ئەوەی پێی دەوترێت لینجە پەردە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
پیادەڕەوی لەماوەی دووگیانیدا
تەندروستی
تەندروستی سکپڕ
پیادەڕەوی یەکێکە لە وەرزشە زۆر باش و گونجاوەکان لە ماوەی دووگیانیدا، پیادەڕەوییەکی گونجاو دەتوانێت ئەندامەکانی جەستەت بەهێز بکات و سوڕی خوێن چالاک بکات و هەروەها یارمەتی ماسولکەکان بدات بەبێ زیانگەیاندن بە ئەژنۆ و پشت و قاچەکان، و دەتوانێت قەبزی لە ماوەی دووگیانیدا کەم بکاتەوە.
چارەسەری سروشتی نەهێشتنی ئاوسانی دەست و قاچ لەماوەی دووگیانیدا
تەندروستی
تەندروستی سکپڕ
مەساج کردن بۆ قاچەکان جگە لەوەی ئازار کەم دەکەنەوە و سوڕی خوێنی قاچەکان چالاکتر دەکەنەوە، ڕێگایەکی زۆر سروشتییە بۆ نەهێشتن ئاوسانی پێیەکان، لە خوارەوە بۆ سەرەوە مەساج بکە بە قاچەکانت هاوکات لەگەڵ کەمێک پەستان خستنە سەر قاچەکان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
هەندێک زانیاری لەسەر دڵ
تەندروستی
خوێن و دڵ
دڵ (heart) یەکێکە لە ئەندامەکانی سوڕانەوەی خوێن لە جەستەدا، پێکدێت لە گوێچکەلە، سکۆڵە، زمانە، و جۆرە جیاوازەکانی خوێنهێنەر و خوێنبەر، سەرەکیترین ئەرکی دڵ بریتییە لە سوڕانەوەی خوێن بەناو لەشداو و پاراستنی ئەو خوێنەی کە بە ئۆکسجین دەوڵەمەندە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
شێرپەنجەی ملی منداڵدان
تەندروستی
تەندروستی ئافرەتان
ملی منداڵدان کۆتایی زێ دەبەستێتەوە بە منداڵدانەوە، لەماوەی سوڕی مانگانەدا خوێنی ناو منداڵدان لە ڕێگەی ملی منداڵدانەوە دێتە ناو زێ و دواتر لەوێشەوە دێتە دەرەوە، شێرپەنجەی ملی منداڵدان (بە ئینگلیزی: cervical cancer) یەکێکە لە شێرپەنجە باوەکانی کۆئەندامی زاوزێ لە ژناندا.
بێهێزی و ماندوویەتی لەماوەی دووگیانیدا
تەندروستی
تەندروستی سکپڕ
هیمۆگڵۆبین پڕۆتینێکە کە ئاسنی تێدایە و ڕەنگی خوێنی جەستە بە هۆی هیمۆگڵۆبین و ئۆکسجینەوەیە کە سوورە، جگە لەوەی کە هۆکارێکە بۆ ڕەنگی سووری پێست، هەروەها لەگەڵ ئۆکسجیندا پێکەوە بەهێزی دەبەخشن بە خڕۆکە سوورەکان تاکوو بە خێرای خوێن بگەیەنێتە تەواوی خانەکانی جەستە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
شەکرە لەماوەی دووگیانیدا
تەندروستی
تەندروستی سکپڕ
جۆرە شەکرەیەکی کاتییە، کە جەستە بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێت بۆ ڕێکخستنی شەکری ناو خوێن، ئەم جۆرە شەکرەیە لەنێوان ٣ بۆ ٢٠ لە سەدی خانمانی دووگیان دووچاری دەبن، و ڕێژەی شەکری ناو خوێنیان لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا بەرز دەبێتەوە. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
چارەسەری سروشتی بۆ ساردبوونی قاچ
تەندروستی
ئێسک و جومگە
ساردبوونی قاچەكان لە وەرزی زستاندا زۆر كات ڕودەدات، ھەندێك جار ھۆكارە بۆ نەمانی جوڵە، لە ھەندێك كاتدا ھۆكارەكانی كەمی ڤیتامین، یاخود كەمخوێنیەوە. دەتوانرێت سود لەم چارەسەرە سروشتیانە وەربگیرێت بۆ ڕزگاربوون لە ساردی قاچەکان ...
ناڕێکی سوڕی مانگانە
تەندروستی
تەندروستی ئافرەتان
بە گشتی و بە شێوازێکی ڕێک سوڕی مانگانەی خانمان ٢٨ ڕۆژە، واتە یەکەمین ڕۆژی دەست پێکردنی سوڕەکە بە کەوتنە سەر خوێن تاکوو یەکەمین ڕۆژی کەوتنە سەر خوێنی داهاتوو دەبێت ٢٨ ڕۆژ بێت، هەڵبەتە دەکرێت لەهەندێک خانمدا ئەم سوڕە کەمێک درێژتر یاخود کورتتر بێت
برینی منداڵدان
تەندروستی
تەندروستی ئافرەتان
برینی منداڵدان نەخۆشییەکە توشی ئافرەتان دەبێت لە کاتی داخورانی ملی منداڵداندا، کە ئەم داخورانە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی سوور یان لە لوولەی خوێن چوو لە نزیک دەوروپشتی ناوچەی توشبوو، سەرەتا داخورانەکە توشی پەردەی داپۆشەری ملی منداڵدانەکە دەبێت و دواتر شانەکانی منداڵدان. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
‹
1
2
...
21
22
23
24
25
26
27
...
48
49
›