کەلەرم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-23-02:36:00 - کۆدی بابەت: 4769
کەلەرم

ناوه‌ڕۆك

کەلەرم چییە؟

بەشەکانی بەکارهاتوو: هەموو ڕووەکەکە.

مێژووی

سەرچاوەکەی لە ئەوروپاوەیە، خۆی ڕووەکێکی کێویە و لەسەر ڕۆخی زەریای ئەتڵەسی دەڕوێت و جۆرەکانی زۆرن.

کاتۆن دەڵێ: ڕۆمانەکان زۆر بەکاریان هێناوە و وەک دەرمان بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان بۆ ماوەی ٦٠٠ ساڵ.
ئەبسیۆس دەڵێت: ئەگەر ئەتەوێت ئەو خواردنەی دەیخۆیت نۆشی گیانت بێت پێویستە پێش دەستپیکردنی هەندێ کەلەرم بخۆیت.
زانا لیکلیرک دەڵێت: کەلەرم بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم باشە.
خەڵکی دورگەی بەریتانیا کە سەر بە فەڕەنسایە و لە ناو زەریای ئەتڵەسیە هەموویان لەشیان ساغە و چالاکن چونکە کەلەرم زۆر بەکاردەهێنن.

پێکهاتەکەی

ئاو ٨٥٪، کاربۆهیدرات ٧٪، ڕۆن ٠.٥٪، ئازۆت ٣.٨٪.
کانزای وەک: کالیسیۆم و فۆسفۆڕ و یۆد و گۆگرد و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم. ڤیتامینەکانی (ئەی و بی و سی و کەی).
هەندێ ماددەی گلۆکۆسایدی تیایە کە بۆ شەکرە و دژە هەوکردن باشە، هەروەها پڕۆتینی لایسین و گلوتامینی تیایە.

سوودەکانی و بەکارهێنانەکانی

١- هەوکردنی سیەکان و بۆری هەواکان.
٢- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و ڕەوانی دەکات و زۆرجاریش بۆ سکچوون بەکاردێت و، بۆ کوشتنی هەندێ لە کرمەکانی ڕیخۆڵەیش دەبێت.
٣- میزکردن زیاد دەکات.
٤- شەکرە کەم دەکات.
٥- بۆ برین و سووتانی پێست باشە.
٦- بۆ تەندروستی ددان و پوک و نینۆک باشە و ئازاری ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە.
٧- قژ بەهێز دەکات.
٨- نەخۆشییەکانی سەرما و هەڵامەت.
٩- بەرگری نەخۆشی شیرپەنجە دەکات.
١٠- بۆ چارەسەری نەخۆشی شاهانە (داء الملوك) باشە.

لەم حاڵەتانەدا وا چاکە بەکارنەهێندرێت

١- ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە چونکە کالیسیۆم و کانزای تری زۆر تیایە.
٢- بۆ ئەوانەی نەخۆشی کۆڵۆن و نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی شەقیقەیان هەیە.
٣- بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ چونکە ڤیتامین (کەی) زۆر تیایە (کە هاوکاری مەینی خوێن دەکات)، بەڵام دەتوانیت سیر و پیاز لەگەڵی بخوات چونکە ئەو دوو ڕووەکە خوێن شل دەکەنەوە.


سەرچاوەکان



1172 بینین