سۆدیۆم (کانزای لەش)

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-18-21:08:00 - کۆدی بابەت: 8303
سۆدیۆم (کانزای لەش)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سۆدیۆم (بە ئینگلیزی: Sodium) یەکێکە لە کارۆشیکارییەکانی (بە ئینگلیزی: electrolytes) لەش، کە کانزان و لەش بە بڕێکی زۆر پێویستی پێیانە، کارۆشیکارییەکان کاتێک لە شلەی ناو لەشی وەک خوێندا دەتوێنەوە بارگەی کارەبایی هەڵدەگرن، زۆربەی سۆدیۆمی لەش دەکەوێتە ناو خوێن و شلەکانی دەوری خانەکان، سۆدیۆم یارمەتی لەش دەدات بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلەی لەش، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کرداری ماسولکە و دەمارەکاندا.
لەش لەڕێگەی خواردن و خواردنەوەوە بڕی پێویستی ڕۆژانەی سۆدیۆمی دەست دەکەوێت، خوێی چێشت (NaCl) کلۆر و سۆدیۆم پێکدێت، زیاتر لەرێگەی میزکردن و ئارەقکردنەوە دەری دەکاتە دەرەوە، گورچیلەی تەندروست ڕێژەی گونجاوی سۆدیۆم دەپارێزێت بە ڕێکخستنی بڕی دەردانی لەرێگەی میزەوە.

سۆدیۆم لە خوێندا

تێکڕای سۆدیۆم لە لەشدا کاردەکاتە سەر قەبارەی خوێن و شلەی دەوری خانەکان، لەش بەشێوەیەکی بەردەوام چاودێری بڕی قەبارەی خوێن و خەستی سۆدیۆم دەکات، کاتێک هەردووکیان بەرزتربن لە ڕێژەی ئاسایی، دەکرێت پەستانی خوێن زیاد بکات، هەستەوەرەکانی دڵ و دەمارەکانی خوێن و گورچیلە هەست بە بەرزبوونەوەکە دەکەن، بەم شێوەیە هانی گورچیلە دەدەرێت کە تێکڕای دەردانی سۆدیۆم زیاد بکات، لە ئەنجامدا قەبارەی خوێن دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
کاتێک قەبارەی خوێن یان خەستی سۆدیۆم زۆر کەمتر دەبێت لە ڕێژەی ئاسایی، دەکرێت پەستانی خوێن کەم بکات، لە ئەنجامدا هەستەوەرەکان هانی چەند میکانیزمێک دەدەن بۆ زیادکردنی قەبارەی خوێن.

نزمی ڕێژەی سۆدیۆم - Hyponatremia

هۆکاری کەمیی ڕێژەی سۆدیۆم لە خوێندا دەکرێت بەهۆی نەخۆشییەکی ترەوە یان خواردنی بڕێکی زۆری ئاوەوە بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی سۆدیۆم بۆ ئەو بڕە شلەیەی لە لەشدا هەیە کەم بێت، بەم شێوەیەش ئاستی ئاوی لەش زیاد دەکات و خانەکان دەست دەکەن بە ئاوسان، ئەم ئاوسانەش دەکرێت ببێتەهۆی تووشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی و تەنانەت مەترسی مردنیش.
ئاستی ئاسایی سۆدیۆمی خوێن بریتییە لە ١٣٥ - ١٤٥ (mEq/L)، نزمی ئاستی سۆدیۆم کاتێک ڕوودەدات کە ئاستی سۆدیۆم لە ١٣٥ mEq/L کەمترە.

هۆکارەکان

کەمی ڕێژەی سۆدیۆم لە لەشدا دەکرێت هۆکارەکەی زۆری ڕێژەی ئاو یان شلەی لەش بێت، هەروەها دەکرێت بەهۆی ڕێژەی بەرزی لەدەستدانی سۆدیۆم یان سۆدیۆم و شلەی لەش بێت:

  • سستی گورچیلەکان: گورچیلەکان ناتوانن لە ڕێژەی زۆری شلەی لەش ڕزگاریان ببێت.
  • سستی دڵ: دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی شلەیەکی زۆر لە لەشدا.
  • دەرمانی میز زیادکەر: وا لە لەش دەکات ڕێژەی زیاتری سۆدیۆم لە ڕێگەی میزەوە بکاتە دەرەوە.
  • دەرمانی دژەخەمۆکی و ئازار: دەکرێت ببنە هۆی زیادکردنی میزکردن و ئارەقکردنەوە.
  • سکچوون و ڕشانەوەی توند: دەبنەهۆی ئەوەی لەش بڕێکی زۆری ئاو و سۆدیۆم لەدەست بدات.
  • تینوێتی زۆر: دەبێتە هۆی وەرگرتنی بڕێکی زۆری شلە لەلایەن لەشەوە.

نیشانەکان

ئەم نیشانانە دەگمەنن و تەنها لە حاڵەتی زۆر یان لەناکاو نزمبوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆمی پلازمای خوێندا دەردەکەون.

بەرزی ڕێژەی سۆدیۆم - Hypernatremia

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەرزبوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆم زیانی زۆری نییە و نابێتە هۆی کێشەی گەورەی تەندروستی، بەڵام بۆ ڕێگریکردن یان نەهێشتنی ئەو کێشە تەندروستییانەی کە بەهۆی بەرزی ڕێژەی سۆدیۆمەوە تووشی لەش دەبێت، گرنگە کە بەرزی ڕێژەی سۆدیۆم ڕێکبخرێت.

هۆکار

کەسانی پێگەیشتوو ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزی ڕێژەی سۆدیۆم زیاترە، چونکە کە مرۆڤ تەمەنی زیاد دەکات هەستی تینوویەتی کەم دەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوونی بەو نەخۆشیانەی کە کاردەکەنە هاوسەنگی سۆدیۆم و ئاوی لەش زیاترە، هەندێک جۆری نەخۆشی هەیە کە دەبنەهۆی زیادکردنی مەترسی تووشبوون بە بەرزی ڕێژەی سۆدیۆم، وەک:

نیشانەکان

  • نیشانەی سەرەکی بریتییە لە تینووێتی زۆر
  • بێهێزی و ماندووێتی زۆر
  • سەرلێشێوان
  • لاوازی و کەشەنگبوونی ماسولکەکان و لەرزین 
  • گەشکە
  • بوورانەوە

ئەم نیشانانە دەگمەنن و تەنها لە حاڵەتی زۆر یان لەناکاو بەرزبوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆمی پلازمای خوێندا دەردەکەون.

سەرچاوەی خۆراکی 

چەندین خۆراک هەن کە دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم وەک:


سەرچاوەکان



830 بینین