دەرمانی Ciprofloxacin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-15:42:00 - کۆدی بابەت: 12713
دەرمانی Ciprofloxacin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cipro,Bactiflox,Ciprodar,Antibiotics,Fluoroquinolone

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ٢٥٠ ملغ ، ٥٠٠ ملغ ، ٧٥٠ ملغ دەرزی : ٢٠٠ ملغ ، ٤٠٠ ملغ مرھم چاو : ٣ % قگرە چاو : ٣ % بۆ گەورە رۆژانە دەتوانرێت یەک حەب بۆ ھەر ١٢ سەعات جارێ وەربگیرێت ، پابەند بوون بە کاتی وەرگرتن ( دوای نان ) . 

 

نیشانەکانی 

بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن بە ھۆی بەکتریاکانی گرام نێگەتیفەکان ، ھەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەرۆ وەکو میزڵدان و بۆری میز ، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە وەکو سنگ و سی یەکان ، ھەوکردنی ئێسک و شانەکانی لەش ، ھەوکردنی ئالووەکان و گوێ ی ناوەراست ، ھەوکردنی پەردەکان و پێلوی چاو ، ھەوکردنی گورچیلەکان ، ھەوکردنی پرۆستات گلاندنەکان ، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس ، نەخۆشی سوزەنک ، ھەوکردنی پەردەکانی مێشک ، نەخۆشی گرانەتا ، ئەتوانرێت وەکو دژی سکچوون بەکاربێت

 

کاریگەری لاوەکی 

رشانەوە و ھێلنج ، ھەڵەشی ، سەرئێشە ، سکچوون ، ناتەواوی سک ، ھەستیاری ، گێژبوون ، ئازاری جومگە

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت ئەم دەرمانە وەبگیرێت لەلایەن ئافرەتی سکپر تەنھا ھەندێ داتا ھەیە کە ئەلێ کاریگەری ھەیە لەسەر شیری دایک . نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بە بوونی ئەم دەرمانە . لە کاتی بوونی ئەم نەخۆشیەیانە نابێت وەربگیرێت : تەسکبوونەوەی مولولەی خوێن گەشکەو جۆرەکانی شەکرە کەم خوێنی نەخۆشی ماسولکە شلی سستی گورچیلە رۆماتیزم دەرمانەکان وەکو : warfarin ، theophylline ، antacids ، sucralfate ، calcium

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



75 بینین