دەرمانی Acyclovir

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-05-30-12:01:00 - کۆدی بابەت: 12019
دەرمانی Acyclovir

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Zovirax,Veramid,Novirax,Medovir,Anti,Geavir

 

ژەمە دەرمان 

٢٠٠ملگم، ٤٠٠ملگم، ٦٠٠ملگم، ٨٠٠ملگم وەک حەب ٤٠ملگم/ملل، ٨٠ملگم/ملل وەک شروب ٢٠٠ملگم وەک کەپسول ٪ ٥ وەک کرێم لەکاتی ھەوکردنی پێست وە ناو دەم ماوەی بەکارھێنان ٥ بۆ ١٠ ڕۆژە بۆ گەورە وە مناڵی سەرو ٢ ساڵ ٢٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) بۆ منداڵ ٣ مانگ تا ٢ ساڵ ١٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) ئەگەر ھەوکردنەکە زۆر و زەحمەتە ئەوا ٤٠٠ملگم ٢ جار لە ڕۆژێک د، بۆ ماوەی ٦ مانگ بەکار بھێنرێت پاشان پشووی لەسەر وەر بگیرێت لەکاتی دڕکە و مێکوتە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەبێت دەست بکرێت بە بەکارھێنانی ئەم دەرمانە بۆ گەورە وە مناڵی سەرو ١٢ ساڵ ٨٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ دەبێت بە کاربھێنرێت بۆ منداڵ ٢ بۆ تا ١٢ ساڵ ٢٠ملگم بۆ ھەر کیلۆیەکی لەشی چوار جار لە ڕۆژێک دا واتا ھەر ٥ کاتژمێر جارێک دەبێت بخورێت بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەبێت بەکار بھێنرێت لەکاتی ھەوکردنی پێست کە وەک دڕکەو مێکوتە وایە بەڵام زیاتر گەورە توشی دەبێت پێشی دەڵێن پشتێنی ئاگرین دەبێت دەست بە بەکارھێنانی دەرمان بکرێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا بۆ گەورە ٨٠٠ملگم ٥ جار لە ڕۆژێک دا(واتا ھەر ٤ کاتژمێر جارێک لە کاتی بەخەبەر بوون دا) بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ دەبێت بە کاربھێنرێت

 

نیشانەکانی 

بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان وەک تامێسک، برینی ناو دەم، ھەڵامەت، سەرمای وەرزی، ئکزێمای پێست، دڕکە و مێکوتە

 

کاریگەری لاوەکی 

دڵ تێکەڵ ھاتن، ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری ناو سک، تا، سەر یەشە، گێژ خواردن، سوتانەوەی پێست، ھەڵ ئەوسانی زمان و دەم و چاو.

 

زانیاری زیاتر 

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر بەرگری لەشت نزمە ئەگەر گورچیلەت نەخۆشە - لە کاتی دووگیانی ئەبێت دکتۆر بڕیارت بۆ بدات - لە کاتی شیردان ووریابە ئەگەر شیر دەیەیت بە کۆرپەکەت - لە کاتی شۆفێری خۆت بەرپرسیاریت لە توانای شۆفێریت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



67 بینین