دەرمانی Oseltamivir

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-09-01-12:06:00 - کۆدی بابەت: 13239
دەرمانی Oseltamivir

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Tamiflu,Fluflay

 

ژەمە دەرمان 

ڕێژە ٣٠ملگم، ٤٥ملگم، ٧٥ملگم وەک حەب ١٢ملگم/٥ملل، ٦ملگم/ملل وەک شرووب

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆچارەسەرکردنی ھەڵامەت (ئەنفلۆنزا)، سەرمای وەرزی بەمەرجێک نیشانەکانی ئەنفلۆنزای تیابێت وە ھۆیەکەشی ڤایرۆس بێت. بۆ نمونە وەک ئەنفلۆنزای بەراز، ئەنفلۆنزای باڵندە ھتد.

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە، ھێڵنج، کۆکە، بێ خەوی، ئازاری سک

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر نەخۆشییەکانی دڵ لەگەڵ دایە ئەگەر جگەرت یان گورچیلەت تەواو نییە ئەم دەرمانە جێی ڤاکسینت بۆ ناگرێتەوە - لە کاتی دووگیانی بەھۆی کەمی لێکۆڵینەوە تا ڕادەیەک نادیارە دکتۆرەکەت دوا بڕیار دەدات - لە کاتی شیردان لە مشک دا دەرکەوتووە کە توانای تێپەڕ بوونی ھەیە بەشیردا بۆیە دکتۆرەکەت دوا بڕیار دەدات - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



55 بینین