دەرمانی Warfarin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-23:42:00 - کۆدی بابەت: 13230
دەرمانی Warfarin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Coumadin,Jantoven,Marevan,Lawarin,Waran,Warfant

 

ژەمە دەرمان 

٢،٥ملگم ژەمۆکەدان ژەمە دەرمان بەپێی ئەو پشکنینە دیاری دەکرێت کە موختەبەرەکە بۆی دەکات وە پشت دەبەستێت بە تەمەن، کێش وە چ جیناتێکە. بەشێوەیەکی گشتی لە دوای سێھەم ڕۆژ لە نێوان یەک بۆ چوار حەبدا دەبێت یەک جار لە ڕۆژێکدا. ڕۆژی یەکەم ٢ بۆ ٤ حەب ڕۆژی دووەم ٢ بۆ ٣ حەب ڕۆژی سێیەم ١ بۆ چوار حەب دەکەوێتە سەر پشکنینی ڕۆژی سێھەم پشکنینی تاقیگە/ لە سەرەتاوە ھەموو رۆژێک یان ڕۆژە نا ڕۆژێک دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت تا ماوەی یەک ھەفتە، پاشان یەک بۆ دوو جەر لە ھفەتەیەکدا تاوەک و نەخۆش دەکەوێتە سەر باری ژەمە گشتییەکە. پاشان ھەموو مانگێک یان بە دوو مانگ جارێک دەبێت پشکنی نی تاقیگەی بۆ بکرێت تا دڵ نیابیت لە جێگیر بوونی ڕونبونەوەی خوێنی. ژەمە دەرمان بۆ منداڵ وە بەتەمەن زۆر جیاوازە چونکە پشت دەبەستێ بە پشکنینی تاقیگە.

 

نیشانەکانی 

تێبینی/ ئەم دەرمانە پێویستی بە چاودێری ووردی ھەم دکتۆر وە ھەم کەسە شارەزاکانی ناو تاقیگە ھەیە. بۆیە تکایە تکایە ھەرگیز نەکەی بێ پرسی دکتۆر نزیکی بیتەوە. خوێن ڕوون دەکاتەوە. وەستانی دڵۆپێک خوێن لە ناو دەماری خوێن ھێنەر، لە ناو سییەکان. دوای جەڵدەی دەماخ یان مێشک. ناڕێکی لە لێدانی دڵ.

 

کاریگەری لاوەکی 

خوێن بەربوون لە ئەندامەکانی تردا، کەم خوێنی، ڕشانەوە، دڵ تێکەڵ ھاتن، قژ وەرین

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکاری مەھێنە/ ئەگەر بە ئاسانی توشی خوێن بەربوون دەبیت. ئەگەر جگەرت نە خۆشە. ئەگەر دەرمانی سروشتی بەکار دەھێنیت. لە کۆتایی مانگی دوو گیانیدایت ئەگەر ڕژێنەرەکانت تەواو کار ناکات خواردنی فیتامن (ک) دەبێت بە شێوەیەکی یەکسان بێت. فیتامن (ک) لە قەرنابیت، کەلەرم، سپێناخ... ھتد بە مانایەکی تر دەبێت زۆر زانیاریت بەنێ لەسەر شێوازی خواردنت. لە کاتی دووگیانی نابێت بە ھیچ شێوەیەک باکار بھێنرێت مەگەر دکتۆری پسپۆڕ لەوبوارەدا وە لەژێر چاودێری ووردی خۆیابیت. لە کاتی شیردان توانای تێپەڕ بوونی بە شیردا نییە لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



45 بینین