دەرمانی Xylometazoline

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-23:40:00 - کۆدی بابەت: 13229
دەرمانی Xylometazoline

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Otrivin

 

ژەمە دەرمان 

ڕێژە ١ملگم/ملم وەک سپرای لووت % ٠.٠٥، %٠.١ وەک قەترە بۆ گەورە و سەروو ١٢ ساڵ ١ بۆ ٢ سپرای یان قەترە بۆ ھەر کوونەلووتێک ٢ بۆ ٣ جار لەڕۆژێکدا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت لەکاتی لووت گیران دا، سەرمای زستانە، جیووب، حەساسەتی لووت تێبینی: نابێت لە ١٠ ڕۆژ زیاتر لەسەریەک بەکار بھێنرێت، دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەکاری نەھێنیت پاشان چەند ڕۆژێکی تر بەکار بھێنرێت

 

کاریگەری لاوەکی 

سەریەشە، ووشک بوونی ناو لووت، کزانەوەی لووت، دڵ تێکەڵ ھاتن

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە تێبینی: نابێت لە ١٠ ڕۆژ زیاتر لەسەریەک بەکار بھێنرێت، دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەکاری نەھێنیت پاشان چەند ڕۆژێکی تر بەکار بھێنرێت. ھونەری بەکارھێنانی سپرای لووت: نابێت سپرا بەڕێکی بۆ سەرەوە سپرای لێبەیت بەڵکوو دەبێت بەلاری لە ناو لووت بییرێت بە دیووی دەرەوەدا واتا نابێت لەو بەشەی ناو لووت بەیت کە پێی دەوترێت دیواری جیاکەرەوەی کوونی لووت. لە کاتی دووگیانی دەبێت بە وریاییەوە بەکار بھێنرێت چوونکە ئەم دەرمانە دەمار گرژ دەکات لە کاتی شیردان دەبێت بە وریاییەوە بەکار بھێنرێت لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



38 بینین