دەرمانی Alfacalcidol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-18-23:56:00 - کۆدی بابەت: 12141
دەرمانی Alfacalcidol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Etalpha,One-alpha,Adela

 

ژەمە دەرمان 

٠٢٥ ملگم، ٠،٥٠ملگم وەک حەب ٣میکرۆگرام/ملل وەک دەرزی ٢ میکرۆگرام/ملل وەک قەترە بۆ گەورە و منداڵ کە کێشیان لە ٢٠کغم زیاتر ێت ٠،٢٥ بۆ ٢ میکرۆ غرام ڕۆژانە بۆ منداڵی ژێر ٢٠ کغم ٠،٠٥ بۆ ھەرکیلۆیەکی لەشی ڕۆژانە لەکاتی دەستکردن بە خواردنی ئەم حەبە دەبێت جار جار پشکنینی خوێنت بۆ بکرێت تا بزانرێت ھەندێک ماددە ھەیە کە بەرز بۆتەوە یان نا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ کەسانێک کە ڤیتامین دی (دی ٣) کەمی کردووە لە لەش دا بەھۆی نەخۆشییەوە کە ئەمەش وادەکات کالسیۆمی لەشی کەم بکات

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک، خوران، بەرزی ڕادەی کالسیۆم لە مزدا، بەرزبوونەوەی فۆسفات لە خوێن دا

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر بەردی گەرچیلەت ھەیە ئەگەر بۆری دڵ یان ھەناسەت تەسک بووە بەھۆی نەخۆشییەوە. - لەکاتی دووگیانی دا دەتوانرێت بەکاربێت، بەڵام با دکتۆر دوابڕیارت بۆ بدات - لەکاتی شیردان ناتوانرێت بخورێت، یان شیردان ڕابگرە یان حەبەکە. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



63 بینین