دەرمانی Allopurinol

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-20-00:35:00 - کۆدی بابەت: 12152
دەرمانی Allopurinol

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Zyloric,Alloprin,Zyloprim

 

ژەمە دەرمان 

 ١٠٠ملگم، ٣٠٠ملگم وەک حەب ٥٠٠ملگم/ملل وەک دەرزی دەبێت لەپاش نانخواردن بخورێت ئاو زۆربخۆرەوە بۆ گەورە ١٠٠ملگم بۆ ٢٠٠ملگم ڕۆژانە تا ئەوپەڕی ٩٠٠ملگم. تە ئەوپەڕی ٣٠٠ملگم یەکجارە لە ڕۆژێک دا ئەگەر ڕێژەکەی بەرزترکرایەوە ئەوا دەبێت بە ٢ بۆ ٣ جار بخورێت لە ڕۆژێک دا. ٦ بۆ ١٠ ساڵ ١٠٠ملگم سێ جار لە ڕۆژێک دا ژێر ٦ ساڵ ٥٠ملگم سێ جار لە ڕۆژێک دا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت چارەسەرکردنی نەخۆشی گاوت، ئازاری جومگە، وەھەروەھا بۆ زیادبوونی یۆریک ئەسید

 

کاریگەری لاوەکی 

پەڵە لەسەرپێست یان خورانی پێست، ھێڵنج، ڕشانەوە، زیانگەیاندن بە گوورچیلە.

 

زانیاری زیاتر

نەخۆشی میرانە-گاوت (Gout) جۆرێکە لە ھەوکردنی جومگەکان کە بەھۆی نیشتنی ترشی یوریک دروست دەبێ لە شێوەی کریستاڵی یورەیت سۆدیۆم لەبەر ئەوەی ترشی یوریک لە مادەی پــــــــیورین دروست دەبێ وە گۆشت یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی باش لە پیورین ی تێدایە بۆیە زۆر خواردنی خراپە بەتایبەتی بۆ جگەر و گورچیلە. / پێناسەی نەخۆشی میرانە وەرگیراوە لە پەیجی دەرمان و تەندروستی Health druge ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر گوورچیلەت نەخۆشە، ئاو زۆر بخۆرەوە - لەکاتی دووگیانی دا زانیاری کەمە لەسەری بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیردا - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات، بەھۆی ئەوەی کە گێژبوونت بۆدێت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێن

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



128 بینین