دەرمانی Alprazolam

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-21-15:50:00 - کۆدی بابەت: 12157
دەرمانی Alprazolam

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Xanor,Alpralid,Alprastad,Xanax

 

ژەمە دەرمان 

٠،٢٥ملگم، ٠،٥ ملگم، ١ملگم، ٢ ملگم، وەک حەب و کەپسوول بۆ خەمۆکی یەک حەب یەک جار لە ڕۆژێک دا، پاش ماوەیەک تا ئەوپەڕی ٣ ملگم کە بە یەک یان دوو جار بخورێت بەپێی نەخۆشەکە ژەمەکەی دابین دەکرێت بۆ کەسانی بەتەمەن نابێت لە ١ ملگم زیاتر بخورێت بۆ فۆبیا یەک حەب یەک جار پێش خەوتن، پاش ماوەیەک تا ئەوپەڕی ٦ ملگم کە بە دوو جار بخورێت، لە ھەندێک کاتی شاز دا تا ئەوپەڕی ١٠ملگم بەکاردەھێنرێت. بۆ کەسانی بەتەمەن نابێت لە ٤،٥ ملگم زیاتر بخورێت بە دوو جار. - ماوەی بەکارھێنان دەبێت بۆ کەمترین مەوە بەکاربھێنرێت وە ھەمیشە دکتۆر لەوبوارەدا پشکنینت بۆ بکات، نابێت لە ١٢ ھەفتە زیاتر بەکاربھێنرێت یان تا ئەوپەڕی: بۆ خەمۆکی ٦مانگ بۆ فۆبیا ٨مانگ - لەبیرت نەچێت کاتی وازھێنان دەبێت ووردە ووردە ژەمە دەرمان کەمبکرێتەوە.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی و فۆبیا تەنھا بۆ ئەوکەسانە دەبێت کە خەمۆکییەکی زۆریان ھەیە

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژ بوون، سەریەشە، ھێڵنج، کەم ئارەزووی خواردن کردن، زیاد لێدانی دڵ، لووتگیران، دوودڵ بوون، خەمۆکی، ھیلاکی، دەم ووشک بوون.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە ئەگەر تووشی نەخۆشی لاوازی ماسوولکە بوویت ھەناسەدانت بە سەختییە ئەگەر جگەرت تەواو نییە بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت یان دکتۆری تایبەت لەوبوارە دوا بڕیارت بۆ دەدات - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لەشۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



95 بینین