دەرمانی Zolmitriptan

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-23:11:00 - کۆدی بابەت: 13225
دەرمانی Zolmitriptan

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Zomig,Zolomster,Zoloraz

 

ژەمە دەرمان 

٢.٥ملگم، ٥ملگم وەک حەب و حەبی ژێر زمان، سپرای لووت ١٢ملگم/ملل وەک دەرزی ژەمۆکەدان بۆ گەورە یەک حەب ٢.٥ملگم لەکاتی ھاتنی ژانەسەرەکە، ئەگەر پێویستی کرد ئەوا دەتوانرێت حەبێکی تریش بخورێت لەپاش ٢ کاتژمێر. لە ٢٤ کاتژمێردا نابێت زیاتر لە ١٠ملگم بخورێت ئەویش بە دوو جار. بۆ تەمەن ژێر ١٨ ساڵان نابێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ شەقیقە وە سەریەشەی توند و مام ناوەند

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژ بوون، دڵ تێکەڵھاتن، ئازاری سک، دەم ووشک بوون، سەریەشە، توانای بەرزکردنەوەی پەستانی خوێنی ھەیە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە ئەگەر گورچیلەت تەواو نییە ئەگەر دەرمانی ترت ھەیە بۆ شەقیقە ئەگەر پارکینسۆنت ھەیە (لەرزینی گیان) ئەگەر دەرمان دەخۆیت بۆ نائارامی باری دەروونت - لە کاتی دووگیانی ئەگەر دکتۆر ڕازی لەسەر ھەیە دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان ھیچ بەڵگەیەک نییە بڵێت بەشیردا تێپەڕدەبێت - لە کاتی شۆفێری لە لای ھەندێک کەس خەواڵوو دەبن پێی بۆیە ئاگاداربە خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



42 بینین