دەرمانی Zopiclone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-23:08:00 - کۆدی بابەت: 13224
دەرمانی Zopiclone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Imovane

 

ژەمە دەرمان 

٥ملگم، ٧.٥ ملگم وەک حەب بۆ گەورە و سەروو ١٧ ساڵ لە کاتی پێویست دا وە نەوەک ھەموو ڕۆژێک ٥ملگم لەکاتی چونە ناو جێگا. ئەگەر کاریگەری ئەوتۆی نەبوو دەتوانرێت بکرێت بە ١٠ملگم لەکاتی چونە ناو جێگا. کاریگەریەکەی بۆ ماوی ٥ بۆ ٦ کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەش دا

 

نیشانەکانی 

بۆ چارەسەرکردنی کەم خەوی

 

کاریگەری لاوەکی 

سەر ئێشە، ماندوو بوونی لەش لە بەیانیانا، دەبڵ بینین، ھەست بەلاوازی بوون، دەم ووشک بوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە نابێت لەگەڵ مادەی ئەلکحول دا بخورێت بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت نابێت لە ٤ ھەفتە لەسەر یەک بخورێت ئەگەری ھۆگر بوون پێوەی ھەیە ئەگەر ھەناسەدانت زەحمەتە نابێت بەکای بھێنیت ئەگەر جگەرت تەواو نییە - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



27 بینین