دەرمانی Nortriptyline

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-31-16:00:00 - کۆدی بابەت: 13206
دەرمانی Nortriptyline

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ebetrex,Trexall,MTX,Metotab,Metoject

 

ژەمە دەرمان 

 ١٠ملگم، ٢٥ ملگم وەک حەب ١٠ملگم/ملل وەک دەرزی ٢٥ملگم وەک حەب سێ جار لە ڕۆژێک دا. ئەگەر بتەوێت زیادی بکەیت ئەوا دەبێت ٢٥ملگم زیاد بکرێت ھەموو سێ ڕۆژ جارێک. ئەوپەڕی ١٥٠ملگم لە ڕۆژێک دا. ماوەی بەکارھێنان: کەمترین ماوە سێ مانگە یان تا شەش مانگ پاش باشبوون ئەوا دەبێت بە ووریاییەوە کەم بکرێتەوە. ئەگەر پاش یەک مانگ ھیچ باشبوونێک دەرنەکەوت لە کەسی نەخۆش دا ئەوا دەبێت دکتۆری پسپۆڕ لەوبوارەدا بڕیایر بۆ بدات.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی درێژخایانی کەم، مامناوەند یان سەخت

 

کاریگەری لاوەکی 

کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، لەرزین، گێژ بوون، سەریەشە، گۆڕینی تامی دەم، تەڵخ بوونی چاو، گەورەبوونی گلێنەی ڕەشی چاو، خێرا لێدانی دڵ، ئارەق کردنەوە، دابەزینی پەستانی خوێن، ھیلاکی

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە نابێت کەسێک بەکاریبھێنێت کە تازە توشی شکستی دڵبووە. بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت. بەھۆی ئەوەی کە دەم ووشک دەبێت پێی ئەوا ووریای دەم و ددانت بە زیاد لە جارێک دەم و ددان بشۆ، ئاو زوو زوو بخۆ، یان بنێشت بجوو ئەگەر ئارەزوی بنێشت جووینت ھەیە. - لەکاتی دووگیانی دا ناتوانرێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان دەتوانرێت بەکاربھێنرێت، سەڕەرای ئەوەی کە توانای تێپەڕبوونیشی ھەیە بەشیردا. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



34 بینین