دەرمانی Amikacin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-06-21-16:00:00 - کۆدی بابەت: 12169
دەرمانی Amikacin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Likacin,Amikin

 

ژەمە دەرمان 

دەرزی : ٥٠ ملغ مل ، ١٠٠ ملغ مل ،١٢٥ ملغ مل ٢٥٠ ملغ مل ، ٥٠٠ ملغ مل رێژەکە بە پێی کەیسی نەخۆشیەکە دەگۆرێت بەلام ھەموویان باشترە ٨ بۆ ١٢ سەعات جارێ وەربگیرێت لە رێگەی دەمار و ماسولکەکان

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن بە ھۆی بەکتریای گرام نێگەتیڤ، چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە و سی یەکان، ھەوکردنی کۆئەندامی میز ومیزەرۆ، ھەوکردنی میزڵدان و گورچیلەکان، ھەوکردنی ئێسک و شانە کان و جومگەکان، ھەوکردنی پەردەکانی مێشک ، ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس، ھەوکردنی ئالووەکان، ھەوکردنی گرانەتا و تای مالتا، ھەوکردنی پەردەی پریتۆنیۆم

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە ، ووشکی دەم ، کێژبوون ، گۆرینی رەنگی پیسایی ، ژەھراووی بوونی بۆریچکەکانی گورچیلە ، ناتەواوی بینین ، گران ھەناسە دان ، کەمکردنەوەی میز  

 

زانیاری زیاتر

نابێت بە کاربێت بۆ ئافرەتی سکپر چونکە دەتوانێت تێپەربێت بە پلاسێنتا بۆ کۆرپەلە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی گورچیلە و گوێ . نابێت بە کاربێت بۆ ئافرەتی شیردەر کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی و سەلامەتی شیرەکە . - نابێت بەکاربێت لەگەل ئەم نەخۆشیی یانەی خوارەوە : ووشکبوونەوە ، کەم بونەوەی شلەی لەش لەگەل دەرمانی کپکەرە دەمارەکان وەکو بۆتۆلیزم ژەھراوی بوونی گوێ ناتەواوی گورچیلەکان

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



142 بینین