دەرمانی Amoxicillin/Clavulanic acid

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-15:00:00 - کۆدی بابەت: 12401
دەرمانی Amoxicillin/Clavulanic acid

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Clavulin,amoxiclav,augmentin,amoclan,klamoks

 

ژەمە دەرمان 

ئەم دەرمانە بە گوێرەی حالەتی کەیسی نەخۆشیە کە ئەگۆرێت بەلام زۆرجار دەبێت رۆژانە٢ بۆ ٣ جار ئەم دەرمانە وەربگیرێت , ٨ بۆ ١٢سەعات جارێ شێوەکانی دەرمان : حەب : ٣٧٥ ملگ , ٦٢٥ ملگ , ١٠٠٠ ملگ دەرزی : ١٢٠٠ ملگ  مل , ٦٠٠ ملگ  مل شروب : ١٥٦.٥ ملگ  ٥ مل , ٣١٢.٥ ملگ  ٥ مل , ٤٥٧ ملگ  ٥ مل , ٢٠٠ ملگ  ٥ مل , ٤٠٠ ملگ  ٥ مل قطرە : ٦٢.٥ ملگ  مل 

 

نیشانەکانی 

گروپ : Beta – Lactamase inhibitor , Aminopencillin , antibiotics بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەی خواروو و سەروو وەکو ھەوکردنی سیوێیەکان و لووت و قورگ و سورێنچک و بۆری ھەناسە و ھەوکردنی سی یەکان و ھەوکردنی ئالووەکان , ھەوکردنی شانەکانی پێست , نەخۆشی ھەوکردنی COPD , ھەوکردنی دەم و ددان و کیسی ددان , ھەوکردنی گۆَی ناوەراست , چارەسەرکردنی ھەوکردنی برین و زاماری , ھەوکردنی ئێسک و بەشەکانی پێست , ھەوکردنی پەردەی پریتۆنی , ھەوکردنی گورچیلە و بەشەکانی , ھەوکردنی کۆئەندامی میزومیزەرۆ وەکو بۆری میز و میزڵدان , بەکاردێت لە دوای نەشتەرگەری بۆ خۆ پاراستن لە دروست بوونی هەوکردن , نەخۆشی H – pylori , نەخۆشی گرانەتا , نەخۆشی ھەوکردنی پێست 

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک , ناتەواوی پێست , سکچوون , سەرئێشە , رشانەوە و ھێلنج , لیرک و خرۆشتن , کەم خوێنی , سپۆتی پێست .

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : داتایەکی کەم ھەیە کە بلێ کاریگەری ھەیە لەسەر ئافرەتی سکپر , بەلام ئەبیت لە ژێر چاودێری پزیشک یان دەرمانساز وەربگیرێت بەلام بۆ دایکی شیردەر ھیچ کێشەیەکی نیە دەتوانێت وەربگیرێت . نابێت وەربگیرێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە بوونی نەخۆشی جگەر نابێت وەربگیرێت , چونکە زیاتر ئەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی جگەر بوونی ناتەواوی لە پێست . دەبێت لە شوێنی تایبەت دابنری دوور لە دەستی منداڵ نابێت وەربگیرێت لەگَەل ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Donepezil Doxycycline Meclocycline Tetracycline Warfarin Oral contraceptives Chloramphenicol Methotrexate Allopurinol Macrolide Sulfonamides

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



72 بینین