دەرمانی Ampicillin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-08-15:05:00 - کۆدی بابەت: 12402
دەرمانی Ampicillin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ampicin,Ampicill,Ampicinal

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ٥٠٠ mg – ٢٥٠ mg شروب : ٢٥٠ mg / ٥ mL – ١٢٥ mg / ٥ mL دەرزی : ٢ gm / mL – ١ gm / mL –٥٠٠ mg /mL – ٢٥٠ mg / mL ژەمەکە بەپێی هەوکردنی جێگاکە دەگؤرێت وەک کەپسوول بۆ گەورە گوێ، لووت و قوڕگ ٢٥٠ ملگم چوار جار ڕۆژانە سییەکان ٥٠٠ملگم چوار جار ڕۆژانە میزو میزەڕۆ ٥٠٠ملگم سێ جار ڕۆژانە گەدە ٥٠٠ملگم بۆ ٧٥٠ملگم سێ بۆ چوار جار ڕۆژانە سوزەنک ٢ گرام لە ئەمپیسیلین و ١ گرام لە پرۆبێنسید بە یەک جار دەخورێت، ئافرەتان دەبێت دوو جار بیخۆن بۆ منداڵی ژێر ١٠ ساڵ نیوەی ژەمی گەورەیە 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە – لەوزەتین – قوڕگ – بەکاردێت بۆ ھەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ – بۆ ھەوکردنی کۆئەندامی ھەرس – ھەوکردنی پێست و ئێسک و شانەکان – ھەوکردنی لەش بە ھۆی بەکتریای ( - (G-. G+ھەوکردنی پەردەکانی دەماغ – گوێی ناوەراست – ھەوکردنی پەردەکانی دڵ.

 

کاریگەری لاوەکی 

 سکچوون – پەڵەی پێست – حەساسیەت – لیرک – رشانەوە

 

زانیاری زیاتر

 لەکاتی دووگیانی دا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەکاتی شیردان دا زانیاری کەمە لەسەری مامەڵە کردن لەگەڵ دەرمان دا بێ پرسی دکتۆر بەکاریان مەهێنە گیراوە : ٧ ڕۆژ لە سەلاجەدا کەپسوول نابێت لە جێگایەک دا بێت پلەی گەرمی لە ٢٥ پلە زیاتر بێت بەکاری مەهێنە دوای بەسەرچوونی دوور لەدەستی منداڵ داینێ فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان خاکەوە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



88 بینین