دەرمانی Atomoxetine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-09-11:25:00 - کۆدی بابەت: 12423
دەرمانی Atomoxetine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Strattera

ژەمە دەرمان 

٥ ملگم ،١٠ ملگم، ١٨ملگم ، ٢٥ملگم ، ٤٠ملگم ، ٦٠ملگم ، ٨٠ملگم ، ١٠٠ملگم وەک کەپسوول تەنھا دکتۆری تایبەت بەم بوارە دەبێت بۆت بنوسێت. یەک کەپسوول تەنھا بە بەیانیان یەک جار. لەگەڵ یان بێ نانخواردن ھیچ جیاوازییەکی نییە. لە ١٠٠ملگم زیاتر یان ١٥٠ملگم زیاتر تاقینەکراوەتەوە لەسەر نەخۆش ئەگەر زانرا کاریگەریە لاوەکیەکانی لەسەر زۆرە یان کاریگەری باشی نییە لەسەری ئەوا دەتوانرێت کەپسوولێک بەیانیان و کەپسوولێک دوای عەسر بخورێت. دەبێت بۆ ھەفتەیەک بەکاربھێنرێت پاشان ئەگەر پێویستیکرد زیاد بکرێت. - بۆ کەسانی ژێر ٧٠ کغم ٠.٥ملگم/کغم/ڕۆژانە

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ نەخۆشی شڵەژانی پڕجوڵەیی و بیربڵاوی منداڵان کە بە (Attention Deficit Hprectivety Disorder ) کورتکراوەکەی(ADHA)یە

 

کاریگەری لاوەکی 

کەمبوونەوەی ئارەزوی خواردن، سەریەشە، خەواڵوویی، ئازاری سک، ھێڵنج، ڕشانەوە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ، کەمبوونەوەی کێش، گەورەبوونی گلێنەی ڕەشی چاو، گێژبوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە نابێت لەگەڵ دەرمانەکانی MAO-inhibitor بەکاربھێنرێت. نابێت بۆ کەسانێک بەکاربھێنرێت کە بەرزی پەستانی چاوی ھەیە. دەبێت بە بەردەوام بچیت کۆنترۆڵی پەستانی خوێنت و لێدانی دڵت بکەیت بیرکردنەوە لە خۆکوشتن لای منداڵان و گەنجان ڕاپۆرتی نوسراو ھەیە لەسەری - لەکاتی شیردان نازانرێت ئایا بەشیردا تێدەپەڕێت یان نا، بەڵام لای مشک دەرکەوتووە کە بەشیردا دەڕوات. - لەکاتی دووگیانی دا لەپاش ھەڵسەنگاندن ئەگەر زانرا سوود زۆر دەبەخشێت بە کەسی دووگیان ئەوا دەتوانرێت بەکاربھێنرێت. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی نابێت کەپسوولەکان بکەیتەوە چونکە زیان بە چاو دەگەیەنێت. دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



78 بینین