دەرمانی Atorvastatin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-09-11:29:00 - کۆدی بابەت: 12424
دەرمانی Atorvastatin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Lipitor,Avas,Kolestor,Avas

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم، ٢٠ملگم، ٤٠ملگم، ٨٠ملگم وەک حەب بۆ گەورە : بە ١٠ ملگم دەستپێدەکرێت تاوەک ٨٠ ملگم یەکجار لە ڕۆژێک دا بەکاردێت بۆ منداڵانی تەمەن ١٠ بۆ ١٧ ساڵ بە ١٠ملگم دەست پێدەکات تا ٢٠ ملگم یەکجار لەڕۆژێک دا بەکاردێت

 

نیشانەکانی 

بۆ کەسانێک دەبێت کەڕێژەی چەوری لەخوێنیدا بەرز بوبێتەوە, چەوری LDL، نەخۆشییەکانی دڵ، چەوری ماسولکەکان

 

کاریگەری لاوەکی 

خەو لێ زران، سەر ئێشە، ئازاری گەدە، پەڵەی سەر پێست،ئازاری ماسوولکە، قەبزی، سکچوون، دڵ تێکەڵھاتن، خورانی لەش، بەرز بوونەوەی کریاتین لە خوێنا، ڕادەی مادەکانی جگەریش بەرز دەبێتەوە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەم حەبە بۆ کەمکردنی کێش وە خۆ دابەزاندن بەکارنایەت چونکە چەوری خوێن جیاوازە لە چەوری ژێر پێست یان سەر ماسولکە ئاگاداربە ئەگەر نەخۆشی جگەرت ھەیە ئەگەر سەروو ٧٠ ساڵیت ئەگەر شیر دەیەیت بە کۆرپە ئەگەر جەڵدەی دەماخ لێی داویت وە بەھۆی ئەوەوە خوێن بەربوونی مێشکت بۆ درووست بووە لەو کاتەدا ئەگەر پاش ماوەیەک تووشی ئازاری ماسوولکەی کردیت لە کاتی دووگیانی بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکار بھێنرێت لەکاتی دوو گیانی لە کاتی شیردان نازانرێت بەتەواوی چەدنێک تێپەڕدەبێت بە شیری دایکدا بۆیە ووریابە لە کاتی شۆفێری کار ناکاتە سەر شۆفێریت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی لەدوای کردنەوەی قووتوەکە بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ بەرگە دەگرێت پاشان دەبێت فڕێی بەیتە شوێنی تایبەتەوە دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



96 بینین