ناوهڕۆك
ناوەکانی تر
Celestone,Betnovate,Diprosone,Betaderm,Betasone,Betapred
ژەمە دەرمان
حب : ٠. ٦ mg – ٠. ٥ mg دەرزی : ٤ mg / mL شروب : ٠. ٦ mg / ٥ mL کرێم : ٠. ١ % - ٠. ٠٥ % - ٠. ٠١ % مرھم : ٠. ٥% - ٠. ١ % قەترە : ٠. ١ % ، ٠.٠٥٪ لوشن : ٠. ١ % بۆ پێست دەبێت توێژاڵێکی زۆر تەنک بەیت لە جێگای مەبەست ڕۆژانە بۆ گوێ ٣ بۆ ٤ دڵؤپ یەک بۆ دوو جار لە ڕۆژێک دا، ئەگەر تا ١٠ بۆ ١٤ ڕۆژ باش نەبوویت دەبێت وازیلێبهێنرێت بۆ حەساسیەتی لەناکاو یان سەخت..... وەک حەب ٠.٥ملگم دەتوانیت بیخەیتە ناو پەرداخێک ئاو ئینجا بخورێتەوە ڕۆژ ژەمی ڕۆژانە ١ ٢ حەب ٣ جار ڕۆژانە ٢ ٢ حەب ٣ جار ڕۆژانە ٣ ١ حەب ٣ جار ڕۆژانە ٤ ١ حەب ٣ جار ڕۆژانە ٥ ١ حەب ٢ جار ڕۆژانە ٦ ١ حەب ٢ جار ڕۆژانە
نیشانەکانی
بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی حەساسیەتی پێست – زیادبوونی ڕدریناڵی سەر گورچیلە – بۆپێوەدانی مێروو – حەساسیەتی لەش - حەساسیەتی چاو – ھەوکردنی پێست و چاو – روماتیزم – ئازاری ماسولکەکان – ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە – زیاد کردنی رێژەی ھیمۆگلۆبین – ئەکزیمای پێست – ھەوکردنی کوئەندامی ھەرس – سووربونەوەی بێست - پوولەکەماسی
کاریگەری لاوەکی
شەکرە – ئازاری ئێسکی – ئاوسانی دەم و چاو – زیپکە - سووربوونەوە - داخورانی ئێسک
زانیاری زیاتر
لەکاتی دووگیانی دا نابێت بخورێت لەکاتی شیردان دا کار لەکۆرپەلە ناکات لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی: نابێت لەجێگایەک دا دایبنێیت کە پلەی گەرمی زیاد لە ٣٠پلە بێت دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی
تێبینی
تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!