دەرمانی Bisacodyl

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-24-14:43:00 - کۆدی بابەت: 12589
دەرمانی Bisacodyl

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Dulcolax,Bisadyl,Dacodyl,Toilax

 

ژەمە دەرمان 

٥ملگم وەک حەب ١٠ملگم وەک شاف ١٠ملگم/٥ملل وەک حۆقنە لەکاتی قەبزی دا بۆ گەورە و منداڵی سەروو ١٠ ساڵ ١-٢ حەب لەشەودا ئەوپەڕی بۆماوەی ھەفتەیەک یان ١ شاف لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ھەفتەیەک ٢بۆ ١٠ساڵ ١ حەب لەشەودا ئەوپەڕی بۆماوەی ھەفتەیەک یان نیو شاف لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ھەفتەیەک بۆ ژێر ٢ ساڵ نابێت بۆ پێش پشکنین ٢ حەب بەیانی و ٢ حەب شەوێک پێش نەشتەرگەریەکە. - وەک حۆقنە بۆ گەورە و منداڵی سەروو ٣ ساڵ ١ حۆقنە منداڵیژێر ٣ ساڵ نیو حۆقنە وە بیرت نەچێت کەمێکی دەمی حۆقنەکە بەریتە ژورێ

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی قەبزی، ڕەوانی، وەھەروەھا لەپێش پشکنینی نازۆر یان نەشتەرگەری

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج دان، گێژبوون، سکچوون، گرژبوونی ڕیخۆڵەکان

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر ھەوکردنی ڕیخۆڵەت ھەیە یان شکی ڕیخۆڵە کوێرەت لێکراوە ئەگەر ئاو کەمی کردووە لە ئەندامەکانی لەشت دا ئەگەر زۆر بەکاری بھێنیت ئەوا توشی قەبزی درێژخایەنت دەکات ھەروەھا کانزاکانی لەشیشت کەم دەکات - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت - لە کاتی شیردان دەتوانرێت بەکاربھێنرێت - لە کاتی شۆفێری کەمێک گێژ دەبیت یان دابەزینی پەستانی خوێن خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ نابێت لەجێیەک دابێت کەبەرزی پلەی گەرمییەکەی لە ٢٥ پلە بەرزتر بێت فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی - تێبینی : بێ پرسی پزیشک و بەکارھێنانی بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی : مەترسییە بۆ تەندروستی و ژینت

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



75 بینین