دەرمانی Botulinumtoxin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-24-15:15:00 - کۆدی بابەت: 12599
دەرمانی Botulinumtoxin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Botox

 

ژەمە دەرمان 

تەنھا کەسی شارەزا دەتوانێت گیراوەکە تێکەڵ بکات

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ : ڕاگرتنی ئەو ماسولکانەی کە بە شێوەی خۆنەوەیست دەجوڵێن، بۆ نمەنە لە دەم و لای چاو لای مل و سەرشان. بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانەی کە جەڵدە لێی داون وە چەند بەشێکی ماسولکەی دەم و چاویانی تێک داوە بەکاردێت لەکاتی زۆر عارەق کردنەوە ئەگەر دەرزییەکە لە پێست بدرێت بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەی کە میزەڵدانیای زۆر چالاکە وە زوو زوو دەیەوێت بەتاڵی بکات بە میزە چوڕکێ ش ناسراوە. بەکاردێت بۆ ژانەسەر (شەقیقە)

 

کاریگەری لاوەکی 

ئاوسانی دەم و چاو، چاو تروکاندن بەتەواوی قورس دەکات، فرمێسکی چاوت زۆر دەکات. خوران، ووشکی چاو، خورانی چاو وەھەروەھا چاوکانت ھەستیار دەبن بە رووناکی،درووست بوونی پەڵەی خوێن لە ژێر پێست دا. گێژبوون، ھیلاکی، لاوازی یان گرژبوونی ماسولکەکانی شان و مل ئەگەر دەرزیەکە لەوێ درابووو، تا ، ئازار. ھەوکردنی میزەڵدان وە ئازار لە کاتی میز کردن دا ئەگەر دەرزیەکە لە میزەڵدان درا

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر نەخۆشی بەرزی پەستانی چاوت ھەیە ئەگەر ماسولکەکانت لاوازە ئەگەر قوتدانی پارووی خواردن سەختە بۆت ئەگەر زوو زوو بەکاری بھێنیت ئەوا وای لێدێت کە کاری گەری نەمێنێت لەسەرت ئەگەر لە دەوری چاوت بەکارت ھێنا ئەوا کەمتر چاو دەتروکێنیت وەئەوەش وادەکات چاوت وشک تر بێت بۆیە قەترەی چاو بەکار بھێنە بۆ وشکییەکەی دوای بەکارھێنانی دەرزییەکە پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە ئەگەر بەزەحمەت ھەناسە، قسە یان قووتدانت بۆ دەکرێت ئەگەر جێگەکەی ئاوسا ھەست دەکەیت کە خەریکە دەبورێیتەوە - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکاربھێنرێت - لە کاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت بەھۆی کەمی زانیاری لەسەر - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



79 بینین