دەرمانی Bromhexine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-24-15:30:00 - کۆدی بابەت: 12607
دەرمانی Bromhexine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Solvodin,Bisolvon,Mucolyte,Solvin

 

ژەمە دەرمان 

٤ملگم، ٨ملگم وەک حەب ١.٨ملگم/ملل ، ٤ملگم/ملل وەک شرووب ٤ملگم/ملل وەک دەرزی 

 

نیشانەکانی 

بۆ چارەسەر کردنی کۆکەی تەڕ (کاتێک بەڵغەمت ھەبێت) بەکار دەھێنرێت

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج، ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری سک

 

زانیاری زیاتر

بۆ گەورە و سەروو ١٢ ساڵ ١ حەب ٣ جار لە ڕۆژێک دا منداڵی تەمەن ٦ ساڵ تا ١١ساڵ ٢.٥ملل (١.٨ملگم/ملل) ٣ جار لە ڕۆژێک دا منداڵی تەمەن١ ساڵ تا ٥ساڵ ١.٢٥ملل (١.٨ملگم/ملل) ٣ جار لە ڕۆژێک دا - ھۆشداربە و وریابە ئەگەر قورحەی مەعیدەت ھەیە - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان بەکار ناھێنرێت لەکاتی شیردان دا - لە کاتی شۆفێری دەتوانرێت بەکار بھێنرێت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



117 بینین