دەرمانی Bumetanide

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-24-15:50:00 - کۆدی بابەت: 12611
دەرمانی Bumetanide

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Burinex,Bumex

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ٠.٥ ملغ ، ١ ملغ ، ٢ ملغ دەرزی : ٠.٢٥ ملغ مل ، ٠.٥ ملغ مل رۆژانە دەتوانرێت یەک حەب لە کاتی بەیانیان دوای نان بخورێت . 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئاوسانی ئەندامەکانی لەش وەکو قاچەکان، بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئاوسان لە نەخۆشی پەککەوتنی دڵ CHF، بەکاردێت وەک یارمەتیدەرێک بۆ کەم کردنەوەی بەرزی فشاری خوێن، کۆبونەوەی شلە لە سی یەکان، سستی گورچیلەکان، کەم کردنەوەی ماددەی ئەلدۆستیرۆن کە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، سستی دڵ بە ھۆی ئاوسانی سی یەکان، کەم کردنەوەی بەرزی رێژەی کالیسۆم، ئەتوانرێت بەکاربێت وەکو چارەسەرکردنی ژەھراوی بوون کە لە رێگەی میزەوە ئەکرێتە دەرەوەی لەش

 

کاریگەری لاوەکی 

کەم کردنەوەی رێژەی پۆتاسیوم ، زیادکردنی گلوکۆز ، زیادکردنی رێژەی یوریک ئەسید لە میز ، کەمکردنەوەی رێژەی سۆدیۆم و کالیسۆم ، ھەستیاری لەش ، ژەھراوی بوونی گوێ ، ووشکی دەم ، گێژبوون ، کەمبوونەوەی شلەی لەش ، ھەندێ جار رشانەوە و ھێلنج

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت بەکاربێت یان باشترە کە بەکارنەیات بۆ ئافرەتی سکپر کە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون . ھیچ داتایەک لە بەردەستدا نیە کە کاریگەری ھەبێت لەسەر ئافرەتی شیردەر یان دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی قەبارەی شیر . - نابێت بەکاربێت لە کاتانەدا : کەمکردنی رێژەی میز واتا رۆژانە کەمتر لە ١٢٥ مل میزکردن کەمکردنی شلەکانی لەش نەخۆشی جگەر نەخۆشی گاوت بەرزی رێژەی گلوکۆز ی خوێن کەم بوونی رێژەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالیسۆم Thiazide ( HCT and chlorthalidone ) Diazoxide and sulfasalazine and zonisamide and dorzolamide and brinzolamide

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



71 بینین