دەرمانی Carbamazepine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-10:20:00 - کۆدی بابەت: 12679
دەرمانی Carbamazepine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Tegretol,Hermolepsin

 

ژەمە دەرمان 

١٠٠ ملگم، ٢٠٠ ملگم، ٤٠٠ملگم وەک حەب ٢٠٠ ملگم، ٤٠٠ملگم وەک حەبی درێژخایەن ١٢٥ملگم، ٢٥٠ملگم وەک شاف ٢٠ملگم/ ملل وەک شرووب

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ کەسێک کە فێی بۆ بێت، بۆ کەسانێک کە ھۆگری ماددەی کحولیبوون

 

کاریگەری لاوەکی 

کەمبوونەوەی خڕۆکەی سپیی خوێن، بەڵام ھەندێک جۆریان زۆر دەبێت کە لەوانەیە توشی ھەستیاریت بکەن (حەساسیەت)، ناتریۆمی لەش کەم دەکات، کەمبوونی ئارەزووی خواردن، گێژبوون، دەبڵ بینین، ھێڵنج، ڕشانەوە، ووشکبوونی دەم, ھیلاک

 

زانیاری زیاتر

لەپاش نانخواردن دەخورێت، نابێت بکرۆژرێت یان وورد بکرێت، بەڵام دەتوانیت لەتی بکەیت ئەگەر خەتی لەتکردنی ھەبێت. یەک حەب یان ٥ملل دوو جار لە ڕۆژێک دا. بۆ تا یەک ساڵ ١٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٢٠٠ملگم ١ ساڵ تا ٥ ساڵ ٢٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٤٠٠ملگم ٦ ساڵ تا ١٠ ساڵ ٤٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ٦٠٠ملگم ١١ساڵ تا ١٥ساڵ ٦٠٠ملگم تا ئەوپەڕی ١٠٠٠ملگم سەروو ١٥ ساڵ تا ئەوپەڕی ١٢٠٠ملگم - ھۆشداربە و ووریابە نابێت کەسێک بەکاریبھێنێت ئەگەر جگەری نەخۆش بێت. ئەگەر نەخۆشی خوێنت ھەبووبێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شیردان نابێت شیربدەی بە کۆرپەلە - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی ھەستیارە بەرامبەر بە شێ و ڕوناکی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



49 بینین