دەرمانی Chlorpromazine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-15:19:00 - کۆدی بابەت: 12705
دەرمانی Chlorpromazine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Largactil

 

ژەمە دەرمان 

حه‌ب : 200 ملگ , 100 ملگ , 50 ملگ , 25 ملگ , 10 ملگ كبسول : 300 ملگ , 200 ملگ , 150 ملگ , 75 ملگ , 30 ملگ ده‌رزى : 25 ملگ  مل , 50 ملگ  مل شروب : 10 ملگ  5 مل ده‌بێت رۆژى 3 جار ئه‌م ده‌رمانه‌ وه‌ربگیرێت , به‌یانى و ئیواره‌ و شه‌وان

 

نیشانەکانی 

به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێ نه‌خۆشى ده‌روونى وه‌كو شیزۆفرینا , ناته‌واوى جوڵه‌ى و هه‌لسه‌وكه‌وتى رۆژانه‌ , به‌كاردێت بۆ نه‌هێشتنى رشانه‌وه‌ و هێلنج , هێمن كردنه‌وه‌ى نه‌خۆش , نەخۆشى نسگره‌ , ئه‌توانرێت به‌كاربێت له‌ پێش نه‌شته‌رگه‌رى , نه‌خۆشى بۆ ماوه‌یى پۆرفیریا كه‌ زیاد ده‌ردانى ماده‌كه‌یه

 

کاریگەری لاوەکی 

ناته‌واوى بینین , قه‌بزى , خه‌والویى , ناته‌واوى گه‌ده‌ , گه‌وره‌كردنى قه‌باره‌ى مه‌مك , ووشكى ده‌م , گیرانى لووت , هێلنج , دابه‌زینى په‌ستانى خوێن , ناته‌واوى جوڵه‌ ى رۆشتن , نه‌مانى سورى مانگانه‌ى ئافره‌تان , زیادكردنى كێشى له‌ش

 

زانیاری زیاتر

وریابه‌ : نابێت ئه‌م ده‌رمانه‌ وه‌ربگیرێت له‌ كاتى ماوه‌ى سكپرى , چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى ژه‌هراوى بوونى كۆرپه‌له‌ , ئه‌بێت له‌ ژێر چاودێرى دكتۆرى پسپۆر وه‌ربگیرێت . به‌ هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر دایكى شیرده‌ر , كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر منداله‌كه‌ نابێت وه‌ربگیرێت له‌ كاتى بوونى هه‌ستیارى به‌م ده‌رمانه‌ . نابێت له‌ حاله‌تانه‌ى خواره‌وه‌ وه‌ربگیرێت : بوونى نه‌خۆشى گلوكۆما بوونى نارێكى لێدانى دڵ بوونى نه‌خۆشى مۆخى ئیسك بوونى بورانه‌وه‌ بوونى نه‌خۆشى گه‌شكه‌ بوونى نه‌خۆشى جگه‌ر نابێت وه‌ربگیرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رمانانه‌ى خواره‌وه‌ : Amphetamine Antacids Barbiturates CNS depressant Metrizamide Warfarin Phenytoin Propranolol Thiazide diuretics Alcohol

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



95 بینین