دەرمانی Citalopram

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-15:44:00 - کۆدی بابەت: 12714
دەرمانی Citalopram

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Celexa,Celepra,Talopram,Cipramil

 

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم، ٢٠ملگم، ٣٠ملگم، ٤٠ملگم وەک حەب ٥ملل/١٠ملگم وەک شرووب دەبێت بە کەمترین ژەم دەست پێ بکەیت وە تا ئەو ژەمە وەر بگریت کە بۆت گونجاوە دوای ٣ بۆ ٤ ھەفتە کاریگەری تەواو دەکات لەسەرت بەواتایەکی تر دەبێت کەمێک چاوەڕی بیت بۆ کاتی واز ھێنان لێشی دەبێت زۆر بەوریاییەوە ژەمە دەرمانەکە کەم بکرێتەوە تا بەتەواوی وازی لێدێنیت ئەوەش بۆ ئەوەیە تا جارێکی تر توشی ئەو نەخۆشییە نەبیتەوە بە ١٠ملگم دەست پێ دەکەیت تا ئەوپەڕی ٤٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ کەسانی بەتەمەن نابێت لە ٢٠ملگم زیاتر وەربگرن لە ڕۆژێک دا بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ نەخۆشی خەمۆکی، تەنیایی، دوورەپەرێزی، دڵە ڕاوکێ، پەستانی دەروونی

 

کاریگەری لاوەکی 

خواردنت کەم دەبێتەوە، کێشی لەشت دا دەبەزێت، خەمۆکی، ناتەواوی کاری جنسی، لەرزین، گێژ بوون، بێ خەوی، سەر ئێشە، باوێشک دان، ووشکی دەم، ھێڵنج دان، عارەق کردنەوە، خوران

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بەکارناھێنرێت بۆ ئەوکەسانەی QT intervalی پان بێت (کاتێک پشکنینی دڵت بۆ دەکرێت ECG لەوێدا چەند شەپۆلێکی لێدانی دڵ دەپێورێت لەنێوانیاندا QT interval ھەیە وە دەتوانیت بەراوردی بکەی لەگەڵ کەسانی ئاسایی دا ئەگەر QT intervalت پان بوو ئەوا نابێت ئەم دەرمانە بەکار بھێنیت) بۆ بینینی وێنەکە سەیری ئێرە بکە.. بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان دەبێت وریابیت. پرسیار بە دکتۆرەکەت بکە - لە کاتی شۆفێری کەمێک کار لەشۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



76 بینین