دەرمانی Cyproheptadine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-18:00:00 - کۆدی بابەت: 12718
دەرمانی Cyproheptadine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Periactin

 

ژەمە دەرمان 

حه‌ب : 2 ملگ , 4 ملگ شروب : 2 ملگ  مل بۆ زیادكردنى ئاره‌زووى خواردن ده‌بێت 1 حه‌ب وه‌ربگیرێت بۆ 2 بۆ 3 جار له‌ رۆژێكدا به‌س نیو سه‌عات پێش نان 

 

نیشانەکانی 

به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ستیارى له‌ش , هه‌ستیارى لووت , حه‌ساسیه‌تى پێلوى چاو و چاو , به‌كاردێت بۆ زیادكردنى اشتهاى خواردن , چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌م خواردن ( به‌د خۆراكى ) , هه‌ستیارى پێستى له‌ش وه‌كو لیرك و خرۆشتن , وه‌ ئه‌توانرێت به‌كاربێت بۆ شه‌قیقه‌ش به‌س ئه‌مه‌یان به‌كه‌مى و نه‌خۆشى شیزۆفرینا 

 

کاریگەری لاوەکی 

ووشكى ده‌م , ئازارى سك , ناته‌واوى بینین , گرژبوونى بۆرى هه‌ناسه‌ , په‌ستانى ده‌روونى , گێژبوون , خه‌والوویى , سكچوون , ماندوویى , سه‌رئێشه‌ , زیادكردنى ئاره‌زووى خواردن , ئازارى جومگه‌كان , زیادكردنى كێش , هێلنج , ناته‌واوى پێست , ناته‌واوى گورچیله‌ دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ به‌كارهێنانى

 

زانیاری زیاتر

ووریابه‌ : نابێت به‌كاربێت له‌ كاتى بوونى هه‌ستیارى به‌م ده‌رمانه‌ . داتاكان ئه‌لێن زۆر كاریگه‌رى نیه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تى سكپر , به‌لام باشتره‌ وه‌رنه‌گیرێ بێ راوێژى دكتۆرى پسپۆر . به‌لام نابێت دایكى شیرده‌ر وه‌ریبگرێت له‌ كاتى شیردان , كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر منداله‌كه‌ نابێت وه‌ربگیرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م حاله‌تانه‌ى خواره‌وه‌ : بوونى نه‌خۆشى گلۆكۆماى چاو بوونى نه‌خۆشى گیرانى ریخۆله‌كان بوونى نه‌خۆشى گه‌وره‌بوونى خانه‌كانى پرۆستات بوونى كێشه‌ له‌ گه‌ده‌ حاله‌تى میزنه‌كردن یان ته‌سكبوونه‌وه‌ى بۆرى میز نابێت به‌كاربێت له‌گه‌ل ئه‌م ده‌رمانانه‌ى خواره‌وه‌ : Metyrapone Antidepressants CNS depression Anticholinergics Clogyline Furazolidone Phenelzine Rasagiline Selegiline Brofaromine Donepezil Morphine Bupropion

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



130 بینین