دەرمانی Clarithromycin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-18:14:00 - کۆدی بابەت: 12723
دەرمانی Clarithromycin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Claribac,Klaractive,Claribiotic,Clarikan,Pylobact,Pylo-

 

ژەمە دەرمان 

Clarithromycin = ٥٠٠ملگم، Amoxicillin = ٥٠٠ملگم یان Tinidazole = ٥٠٠ملگم، Lansoprazole = ١٥ملگم ھەوکردنی سییەکان، پێست، ھەناسەی سەر و خوار، گوێی ناوەڕاست، ئەڵووەکان بۆ گەورە و منداڵی سەروو ١٢ ساڵ ٢٥٠ملگم بۆ ٥٠٠ملگم دوو جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٧ بۆ ١٤ ڕۆژ بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە بۆ گەورە ٤ حەب بە یەک جار دەخورێت دوو جار لە ڕۆژێک دا بەم شێوەیەی لای خوارەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک: یەک حەب Clarithromycin دوو جار لە ڕۆژێک دا یەک حەب Lansoprazole دوو جار لە ڕۆژێک دا دوو حەب Amoxicillin/Tinidazole دوو جار لە ڕۆژێک دا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی سییەکان، پێست، ھەناسەی سەر و خوار، گوێی ناوەڕاست، ئەڵووەکان ھەروەھا بەکاردێن بۆ لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە وە بۆ ئەمەش سێ دەرمانی پێویستە تا لەناو ببرێت کە ئەوانیش بریتین لە Clarithromycin, Amoxicillin/Tinidazole, Lansoprazole

 

کاریگەری لاوەکی 

خەواڵویی، ھەستی تامکردنت دەگۆڕدرێت، سەر ئێشە، سک چوون ، ڕشانەوە، ھێڵنج دان، حەساسیەتی پێست، ئازاری سک، غازات

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر کالیۆمی لەشت کەمە ئەگەر ناڕێکی ھەیە لە لێدانی دڵت - لە کاتی دووگیانی دەبێت دکتۆری پسپۆر دوا بڕیار بدات - لە کاتی شیردان نابێت شیر بدەی لەم کاتەدا - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



57 بینین