دەرمانی Clidinium bromide+Chlordiazepoxide

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-18:16:00 - کۆدی بابەت: 12724
دەرمانی Clidinium bromide+Chlordiazepoxide

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Librax

 

ژەمە دەرمان 

ده‌بێت رۆژانه‌ 3 جار وه‌ربگیرێت 1 حه‌ب بۆ نیو سه‌عات پێش نان . شێوه‌كانى ده‌رمان : حه‌ب : 5 ملگ + 2.5 ملگ 

 

نیشانەکانی 

به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینى گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ, ئه‌توانرێت به‌كاربێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرژبوونى ماسولكه‌كانى سك و خاوكردنه‌وه‌یان, به‌كاردێت بۆ ناته‌واوى هه‌وكردنى ریخۆله‌كان وه‌كو نه‌خۆشى IBD, نه‌خۆشى كۆلۆن, قلقى و نه‌مانى خه‌مۆكى كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر گرژبوونى كۆلۆن 

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون , ناته‌واوى بینین , بلۆك كردنى CNS , سه‌رلێشواندن , قه‌بزى , كه‌مكردنه‌وه‌ى جوله‌ى رێخۆله‌كان , كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاره‌ق , خه‌والوویى , سه‌رئێشه‌ , ووشكى ده‌م , ناته‌واوى جنسى , ناته‌واوى پێست , لاوازى , هێلنج

 

زانیاری زیاتر

ووریابه‌ : نابێت ئه‌م ده‌رمانه‌ وه‌ربگیرێت له‌ كاتى ماوه‌ى سكپرى , چونكه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر ژه‌هراوى بوونى كۆرپه‌له‌ . داتایه‌كى كه‌م هه‌یه‌ كه‌ بلێ كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر دایكى شیرده‌ر بۆ منداله‌كه‌ به‌لام باشتره‌ به‌بێ راوێژى دكتۆرى پسپۆر وه‌رنه‌گیرێت . نابێت وه‌ربگیرێت له‌ كاتى بوونى هه‌ستیارى به‌م ده‌رمانه‌ . نابێت وه‌ربگیرێت له‌گه‌ل ئه‌م حاله‌تانه‌ : بوونى خابوونى ماسولكه‌ لووسه‌كان بوونى نه‌خۆشى گلۆكۆما ى چاو نه‌خۆشیه‌كانى دڵ خوێن به‌ربوون بوونى فدق بوونى نه‌خۆشى ماسولكه‌ شلى بوونى نه‌خۆشى گیرانى رێخۆله‌كان بوونى نه‌خۆشى گه‌وره‌بوونى خانه‌كانى پرۆستات ناته‌واوى ده‌رچه‌ى گه‌ده‌ هه‌وكردنى سورێنچك بوونى نه‌خۆشى UC له‌ كاتى گلدانه‌وه‌ى میز و زۆر بوونى رێژه‌ى میز و شله‌ى له‌ش نابێت به‌كاربێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رمانانه‌ى خواره‌وه‌ : Cimetidine Digoxin Levodopa Neuromascular blocker Phenytoin Rifampin Flumazenil Potassium Alfentanyl Aprobarbital Chlorzoxazone Codeine Dantrolene Donepezil Methadone Mirtazapine Phenobarbital Zolpidem Meperidine fentanyl

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



112 بینین