دەرمانی Clindamycin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-26-18:20:00 - کۆدی بابەت: 12725
دەرمانی Clindamycin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Medacin,Cleocin,Clindacin,Dalacin

 

ژەمە دەرمان 

٧٥ملگم، ١٥٠ملگم، ٣٠٠ملگم وەک کەپسوول ٥مللل/٧٥ملگم وەک شرووب ١٥٠ملگم/ملل وەک دەرزی ٪٢ وەک کرێمی ژنانە ١٠٠ملگم وەک شافی ژنانە ١٠ملگم/ملل وەک جێڵ یان لوشن بۆ گەورە وەک کەپسوول ٣٠٠ملگم ٢ جار لە ڕۆژێک دا یان ١٥٠ملگم ٣ بۆ ٤ جار لە ڕۆژێک دا، لە ھەندێ کاتی پێویست دا ٣٠٠ملگم ٣ بۆ ٤ جار لە ڕۆژێک دا وەک لۆشن یان جێڵ زۆر بە تەنکی لە شوێنی زیپکەکانی بە ٢ جار لە ڕۆژێک دا (دوای شتنی دەم و چاو بەکاری بھێنە)، نابێت لە ٣ مانگ زیاتر بەکار بھێنرێت وەک کرێمی ژنانە ھەموو ئێوارانێک پێی چەور دەکرێت تا ٧ ڕۆژ وەک شافی ژنانە یەک شاف ھەموو ئێوارەیەک تا سێ ڕۆژ بۆ ژێر ١٦ ساڵ نابێت منداڵ ١٥ملگم/کغم ی لەشی کە بە ٣ جار دەبێت بخورێت ( نەک ھەر جارەو ١٥ملگم/کغم)

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ نەخۆشییە ھەوییەکان ( Staphylococcus, Streptococcus, Pneumococcus) بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ناتوانن Pencillin یان Cephalosporin بخۆن. بەکاردێت لە کاتی ھەوکردنی: پێست و بەشە نەرمەکانی دی قوڕگ کۆئەندامی زاو و زێ سییەکان ماسولکەکان کۆئەندامی ھەرس زیپکە

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج، ڕشانەوە، سک چوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری دەتوانرێت بەکار بھێنرێت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی ھەر پاکەتەو شێوازی مامەڵە کردن لەگەڵی جیاوازە بۆیە بەباشی وەرەقەکەی ناوی بخوێنەوە یان پرسیار بە کەسی دەرمان سازەکە بکە دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



48 بینین