دەرمانی Clonazepam

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-27-15:21:00 - کۆدی بابەت: 12732
دەرمانی Clonazepam

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Rivotril

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ٠.٥ ملگ , ١ ملگ , ٢ ملگ قگرە : ٠,٥ ملگ دەرزی : ١ ملگ مل رۆژانە دەبێت یەک حەب , ٢ بۆ ٣ جار لە یەک رۆژدا وەربگیریت , دوای نان 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی گەشکەی گشتی و نادیار, گرژی ماسولکەکانی لەش, چارەسەرکردنی دڵەراوکێ و خەمۆکی, ھیورکردنەوە, نەخۆشی دەروونی وەکو شیزۆفیرینا, نەخۆشی bipolar, ھەندێ جار پەستانی دەروونی , نەخۆشی LGS .

 

کاریگەری لاوەکی 

خەوالویی , گێژبوون , قەبزی , لێل کردنی بینین , پەستانی دەروونی , دابەزینی فشاری خوێن , ناتەواوی رۆشتن لارە لارە , ناتەواوی ھەلسوکەوت , زیادکردنی ئارەق کردن , ناتەواوی میمۆری مێشک , سپۆتی پێست

 

زانیاری زیاتر

ووریا بە : نابێت بە ھیچ شێوەک ئەم دەرمانە وەربگیرێت لەلایەن ئافرەتی سکپرەوە , چونکە کاریگەری ھەیە لەسەر کۆرپەلە . بەھەمان شێوە کاریگەری ھەیە لەسەر دایکی شیردەر نابێت بەکاربێت لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت وەربگیرێت لەو کەسانەی نەخۆشی گلوکۆما یان ھەیە ئەوانەی ناتەواوی جگەر یان ھەیە ناتەواوی گورچیلەش نابێت وەربەیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Barbiturates Antianxiety MAO inhibitors Opioids Phenothiazines Tricylic anti depressants Alcohol ئەمانە دەبنە ھۆی زیادکردنی بلۆک کردنی کۆئەندامی دەمار .(CNS)

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



50 بینین