دەرمانی Dalteparin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-10:43:00 - کۆدی بابەت: 12738
دەرمانی Dalteparin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Fragmin

 

ژەمە دەرمان 

 ٢٥٠٠، ٥٠٠٠، ٧٥٠٠، ١٠٠٠٠، ١٢٥٠٠، ١٥٠٠٠، ١٨٠٠٠ یەکەی پێوانەی IE/ml وەک دەرزی لەناکاو دروست بوونی تۆپەڵە خوێن بۆ هەر کیلۆ گرامێک ٢٠٠IE یە یەک جار لە ورگ یان ڕان دەدرێت هەندێک جار لە هەندێک کاتی تایبەت دا ٢ جار بەکاردەهێنرێت بۆ پێش نەشتەرگەری یەک بۆ دوو کاتژمێر ٢٥٠٠IE بەکار دەهێنرێت پاشان ٢٥٠٠IE بۆ هەر بەیانییەک. تێبینی/ نابێت لە تەمەن ژێر ٣ ساڵ بدرێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی تۆپەڵ بوونی خوێن بەتایبەتی دوای نەشتەرگەری، دڵۆپی خوێن لە ناو سییەکان، دوای جەڵدە

 

کاریگەری لاوەکی 

خوێن بەربوون، پەڵەی خوێن

 

زانیاری زیاتر

هۆشداربە و وریابە ئەگەر: خوێن بەربوونی مێشکت هەیە قورحەی گەدە شەکرە کالیۆمت بەرزە ئەگەر تەمەنت سەروو ٧٠ ساڵە بەکاری مەهێنە لەگەڵ ڤۆڵتارین (دیکلۆفێناک) پرۆفین (ئیبۆ پرۆفاین) تێبینی/ نابێت لە تەمەن ژێر ٣ ساڵ بدرێت - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بهێنرێت چوونکە ناگات بە کۆرپە لە ڕێگای ڕەحمی دایکەوە - لە کاتی شیردان دەتوانرێت بەکار بهێنرێت سەڕەڕای ئەوەی کە توانای هەیە تێپەڕ ببێت بە شیری دایکدا - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەهێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



42 بینین