دەرمانی Desmopressin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-11:49:00 - کۆدی بابەت: 12745
دەرمانی Desmopressin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Minirin,Stimate

 

ژەمە دەرمان 

١٠٠ مکگم، ٢٠٠مکگم وەک حەبی ژێر زمان. گیراوەی لووت ٠.١٪ سپرای لووت ٠.١٥ملگم شەکری درۆزنەیی: ٦٠مکگم سێ جار لە ڕۆژێکدا. ئەگەر نا ئەوا دەتوانێت ڕێژەکەی زیاد بکرێت. لەکاتی ڕانەگرتنی میزدا: ١٠٠ مکگم یان ٢٠٠مکگم وەک حەب بۆ شەوان نزیکەی ١ کاتژمێر پێش خەوتن، ھەوڵبدەن ئاو نەخواتەوە چەند کاتژمێرێک پێش خەوتن. تێبینی / ئەگەر لەکاتی بەکارھێنانی دا توشی سەریەشە یان دڵ تێکەڵھاتن ھاتیت ئەوا حەبەکا مەخۆ تا بەتەواوی ئەو نیشانانە نامێنێت ئینجا دەست بکەرەوە بە خواردنی. 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کەمکردنەوەی قەبارەی میز، بۆ ئەو منداڵانەی کە شەوان میز دەکەن بەخۆیانا. بەکاردێت بۆ چارەسەری شەکری درۆزنەیی

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە، ھێڵنج، ئازاری گەدە، لووت گیران، کزانەوە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر حەبی میز کردن بەکاردەھێنیت. ناڕێکی لە لێدانی دڵ. - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکاربھێنرێت - لە کاتی شیردان دەتوانرێت بەکاربھێنرێت - لە کاتی شۆفێری کار لەشۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



52 بینین