دەرمانی Diazepam

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-07-28-12:15:00 - کۆدی بابەت: 12753
دەرمانی Diazepam

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Valium,Diazemuls,Stesoild,Apozepam

 

ژەمە دەرمان 

٢ملگم، ٥ملگم، ١٠ملگم وەک حەب ٥ملگم/ملل وەک دەرزی ٥ملگم، ١٠ملگم وەک حۆقنە ١ملگم/ملل ، ٥ملگم/٥ملل وەک شرووب دڵە ڕاوکێ بۆ منداڵ ژێر ١٢ کغم ٥ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ گەورە ٢ملگم بۆ ٥ملگم ئەوپەڕی سێ جار لە ڕۆژێک دا بۆ بەتەمەن ٢ملگم زیاتر نەبێت لە ڕۆژێک دا ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆرە بەکارت ھێناوە ئەوا دەبێت زۆر بە ھێواشی کەمی بکەیتەوە تا توشی ئەو کاریگەریە لاوەکیانە نەبیت کە لە ئەنجامی لەپڕ وازھێنان توشیان دەبیت بۆ نمونە: سەر ئێشە، دڵە ڕاوکێ، کەم خەوی، ئارەق کردنەوە

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی دڵە ڕاوکێ، خەمۆکی، وەک ھێورکەرەوە بەکاردێت، دژی گرژبوونی ماسولکە، خەولێخەر

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژ بوون، سەر ئێشە، لاوازی ماسولکە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەری ھۆگر بوون پێوەی ھەیە بەتایبەتی ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاری بھێنن بۆ بەتەمەنەکان - لە کاتی دووگیانی نابێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان باشترە نەخورێت - لە کاتی شۆفێری کار لە شۆفێریت دەکات

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



60 بینین