دەرمانی Dutasteride

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-02-15:23:00 - کۆدی بابەت: 12800
دەرمانی Dutasteride

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Avodart

 

ژەمە دەرمان 

کبسول : ٠.٥ ملگ رۆژانە دەبێت ١ کبسول وەربگیرێت لە کاتی بەیانیان 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی هەوکردن خانەکانی پرۆستات , ژێرپەنجەی گەورەبوونی خانەکانی پرۆستات , چارەسەرکردنی ھەوکردنی کۆئەندامی میزومیزەرۆ وەکو بۆری میز , ھەندێ دکتۆر بەکاری ئەھێنن بۆ ھێنانەوەی مووی سەر یان چارەسەرکردنی وەرینی مووی سەر .

 

کاریگەری لاوەکی 

گەورەکردنی سنگ لە پیاوان , لاوازکردنی یان ناتەواوی کاری سێکسی 

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت بەکاربێت لە کاتی ماوەی سکپری لە ئافرەتان , چونکە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی کۆرپەلە یان مردنی کۆرپەلە بەلام ھیچ داتایەک نیە بۆ دایکی شیردەر . نابێت بەکاربێت لە کاتی ماوەی ھەستیاری بەم دەرمانە . نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم حالەتانە : بوونی ناتەواوی یان کێشە لە جگەر بوونی لاوازی سێکسی نابێت وەربگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانەی خوارەوە : Cimetidine Ciprofloxacin Diltiazem Ketoconazole Ritonavir Verapamil

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



71 بینین