دەرمانی Duloxetine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-02-15:25:00 - کۆدی بابەت: 12801
دەرمانی Duloxetine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Cymbalta

 

ژەمە دەرمان 

٣٠ملگم، ٦٠ملگم وەک کەپسوول بۆ خەمۆکی و جۆرەکانی ٦٠ملگم ڕۆژانە (لەگەڵ یان بێ نانخواردن جیاوازی نییە). زیاد لە ٦٠ملگم تاوەک و ١٢٠ملگم ڕۆژانە لە دەرەوەی دڵنیایی دا دەبێت. لەپاش ٢ بۆ ٤ ھەفتە ئینجا ھەست بە کاریگەریەکەی دەکەیت. لەپاش ئەوەی کە ھەستت کرد بەباشبوون ئینجا دەبێت تا چەند مانگێکی تریش بیخۆیت تاوەک و بۆت نەگەڕێتەوە نەخۆشییەکە. - بۆ نەخۆشی ئازاری دەمار بەھۆی نەخۆشی شەکرەوە ھەمان ژەم دەخورێت وەک لەسەرەوە نوسراوە لەپاش ٢ مانگ دەبێت ھەڵبسەنگێنرێت لەلایەن دکتۆرەکەتەوە. ئەگەر بۆت تازەکرایەوە حەبەکە ئەوا دەبێت ھەر ٣ مانگ جارێک ھەڵسەنگاندنت بۆ بکرێتەوە. - بۆکەسانێک کەبیانەوێت واز لەحەبەکە بێنن نابێت لەپڕ وازی لێبێنیت دەبێت لەماوەی ٢ ھەفتەی کۆتادا وردە وردە ژەمەکەت بۆ کەم بکرێتەوە

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، ئازاری دەمار لە ئەنجامی نەخۆشی شەکرە

 

کاریگەری لاوەکی 

سەر یەشە، کەم خەوی،ھێڵنج، ئازاری سک، خورانی پێست، لیر/لیرک. گێژ بوون، لەرزین، زیاد بوونی لێدانی دڵ، کەمبوونی ئارەزووی خواردن، سووربونی ڕەنگی دەم و چاو، ئارەقکردنەوەی زیادە، گرژ بوونی ماسوولکە، ھیلاکی، کەمبوونی کێشی لەش.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە بۆ ژێر ١٨ ساڵ تاقی نەکراوەتەوە لەگەڵ دەرمانەکانی گرووپی MAO-Inhibitor نابێت بەکاربھێنرێت. ناگونجێت لەگەڵ Cprofloxacine, Fluvoxamine. ئەگەر گورچیلەت یان جگەرت نەخۆشە ئەگەر بەرزی پەستانی خوێنت لەگەڵە وە جێگیر نەبووە. - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت. دکتۆری تایبەت بەو بوارە دەتوانێت دوابڕیارت بۆ بدات. - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت. - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات لەبەر زیانە لاوەکیەکانی. -خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



63 بینین