دەرمانی Domperidone

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-02-15:51:00 - کۆدی بابەت: 12811
دەرمانی Domperidone

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Motilium

 

ژەمە دەرمان 

حەب : ١٠ ملگ شروب : ٥ ملگ ٥ مل شاف : ٣٠ ملگ بۆ گەورە : رۆژانە دەبێت یەک حەب وەربگیرێت رۆژی ٣ جار , دەبێت نیو سەعات پێش نان بێت وە نابێت زیاتر لە ھەفتەیەک بەکاربێت بۆ منداڵ : ئەویش دەبێت رۆژی ٣ جار شروب وەربگرێت لە پێش نان .

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ھێلنج و رشانەوە , بەکاردێت لەگەڵ دەرمانی تر بۆ کەم کردنەوەی کاریگەری ترشێتی گەدە , بۆ ناتەواوی ھەرس , ناتەواوی و سووتانەوەی سورێنچک , بەکاردێت لەگەڵ ئەو دەرمانە دژە سەرەتانانەی کە دەبنە ھۆی رشانەوە لە کەسی تووش بوو بۆ نەھێشتنی رشانەوە , لەگەڵ دەرمانی تر بەکاردێت وەکو یارمەتی دەرێک بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە و دوانزە گرێ , ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ نەخۆشی رشانەوەی درێژخایەن.

 

کاریگەری لاوەکی 

سەرئێشە , ووشکی دەم , ناتەوای لێدانی دڵ , ھەستیاری پێست

 

زانیاری زیاتر

بەکارنایات لەم کاتانەدا : ھیچ داتایەک نیە کە بلێ مەترسی ھەیە بۆ سەر دایکی دووگیان بەلام باشترە بەکار نەیات بەبێ رێنمای دکتۆر مەترسی نیە بۆ دایکی شیردەر و دەبێتە ھۆی زیادکردنی پرۆلاکتین بەکارنایات لەکاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە ناتەواوی کۆئەندامی ھەرس وەکو ھەبوونی خوێن بەربوون ناتەواوی جگەر ھەبوونی ناتەواوی لە ریخۆلەکان وەکو گیرانی ریخۆلەکان چونکە ھانی جولاندنی ریخۆلەکان ئەدات بوونی سەرەتانی پرۆلاکتۆما نارێکی لێدانی دڵ - نابێت بەکاربێت لەگەڵ ئەم دەرمانانە دا : Erythromycin Clarithromycin Ketoconazole Itraconazole Quetiapine Ritonavir Apomorphine

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



54 بینین