دەرمانی Hydroxyzine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-14-11:47:00 - کۆدی بابەت: 12933
دەرمانی Hydroxyzine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Atarax,Hyzine,Tikadag,Vistaril

 

ژەمە دەرمان 

١٠ملگم، ٢٥ملگم بەشێوەی حاب ٢ملگم/ملم بەشێوەی شرووب ٢٥ملگم/ملم، ٥٠ملگم/ملم بەشێوەی دەرزی بۆ کاتی خوران: بۆ گەورە: ٢٥ملگم بۆ ٥٠ملگم بۆ شەوان بۆ منداڵی تەمەن ٥ بۆ ١٢ ساڵان: ١٠ملگم بۆ ٢٥ملگم بۆ شەوان بۆ منداڵی تەمەن ١ بۆ ٥ ساڵان:٠.٥ بۆ ١ ملگم بۆ ھەر کیلۆیەکی لەشی دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ خەمۆکی و دڵە ڕاوکێ: بۆ گەورە:١٠ملگم بۆ ٥٠ملگم دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا بۆ منداڵی تەمەن ١ بۆ ١٠ ساڵان: ١٠ملگم دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا بۆ منداڵی ژێر تەمەن ١ساڵان : ٥ ملگم دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا بۆ بەتەمەنەکان: دەبێت نیوەی ئەو ژەمەی پێ بدرێت کە بۆ گەورە نوسراوە لە سەرەوە

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ھێورکردنەوە، ڕشانەوە، خوراندن بەھۆی حەساسیەتەوە، لیرک

 

کاریگەری لاوەکی 

خەواڵوویی، سەر ئێشە، ھیلاکی، دەم ووشک بوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە بۆ ئەوانەی نەخۆشی جگەریان ھەیە، بۆ ئەوانەی ماسولکەی گیانیان ڕەق دەبێت. منداڵ زۆرتر توشی زیانە لاوەکیەکانی دیبێت لە کاتی دووگیانی بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکاربھێنرێت چونکە ڕێژەکە زۆر زیاتر دەبێت لە لای کۆرپە وەک لە دایکی لە کاتی شیردان بەھیچ شێوەیەک نابێت بەکاربھێنرێت لە کاتی شۆفێری کار لە توانای شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی بەھۆی ئەوەی ھەستیارە بەرامبەر بە ڕووناکی بۆیە لەنێو کارتۆنەکەی خۆیدا بیپارێزە دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



38 بینین