دەرمانی Infliximab

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-14-12:40:00 - کۆدی بابەت: 12947
دەرمانی Infliximab

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Remicade,Inflectra,Remsima

 

ژەمە دەرمان 

١٠٠ملگم لەژێر چاودێری دکتۆری پسپۆڕدە دەبێت بەڕێوە بچێت. ژەمە دەرمانەکە بەماوەی ٢ کاتژمێر دەدرێت. لەپاشان دەبێت لەژێر چاودێرییەکی ووردابێت بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر نەوەی زیانە لاوەکییەکانی لەپڕ دەرکەون. بۆ ڕۆماتیزم (باداری) ٣ملگم/کغم بە دەمار دەدرێت بەکەسی تووشبوو ھەموو دوو بۆ شەش ھەفتە جارێک پاشان ئەگەر نەخۆش بۆی باش بوو ئەوا ھەموو ٨ ھەفتە جارێک ژەمێکی لەم ماددەیە دەدرێتێ بە دەمار. دەبێت کەسی نەخۆش لە پێدانی مێتۆترێکسات نەوەستێت. لەماوەی ١٢ ھەفتەدا گۆڕانکاری دەبینرێت. بۆ دەردە ڕیخۆڵە ٥ملگم/کغم وەک ژەمێک پاشان لەدوای ٢ ھەفتە ژەمێکی تری بۆ دەکرێت. ئەگەر نەخۆش ھیچ باشبوونێکی پێوە دیار نەبوو لەپاش دووەم ژەم ئەوا نابێت زیاتری بدرێتێ. ئەگەر باشبوون بینرا ئەوا لەپاش ٦ ھەفتە ھەمان بڕوە ژەمی بۆ دەکرێت. لەپاشان ھەموو ٨ ھەفتە جارێک تاوەک و دکتۆری پسپۆڕ دوا بڕیار دەدات. بۆ سەدەف (کاژۆکی) ٥ملگم/کغم وەک ژەمێک پاشان لەدوای ٢ وە ٦ ھەفتە ژەمێکی تری بۆ دەکرێت. ئەگەر نەخۆش ھیچ باشبوونێکی پێوە دیار نەبوو لەپاش ١٤ ھەفتە ژەم ئەوا نابێت زیاتری بدرێتێ. بۆ کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ ھیچ جۆرە تاقیکردنەوەیەک نەکراوە کە ئایا ھەمن ژەمە یان نا 

 

نیشانەکانی 

جۆری دەرمان دەرزی (دژە تەن) لەپاش ٩،٥ ڕۆژە ئینجا ھەر نیوەی ڕێژەکە ماوە لەلەش دا بەکاردێت بۆ ڕۆماتیزم (باداری) دەردە ڕیخۆڵە سەدەف (کاژۆکی)

 

کاریگەری لاوەکی 

ژانی سەر ژانی سک ھێڵنج هەوکردن بە ڤایرۆس (ئەنفلۆنزا و برینی سەر لێو) هەوکردن بە بەکتریا سیل هەوکردن بە کەڕوو کەمبوونەوەی خڕۆکە سپییەکان کەم خوێنی ھەستیاری کەم خەوی خەمۆکی

 

زانیاری زیاتر

لەکاتی دووگیانی و شیردان دا باش نییە کەسی دووگیان ئەم دەرمانەی بدرێتێ ئەگەر ئەم دەرمانەت بۆ کرا نابێت بۆ ماوەی ٦ مانگ شیری خۆت بدەیت بە کۆرپەلە لەکاتی شۆفێری دا کەمێک کار لەشۆفێریت دەکات ئەو ڕۆژە ووریابە و ئاگاداربە ئەگەر نەخۆشی سیلت ھەیە ئەگەر ھەوکردنی بەکتریاییت ھەیە ئەگەر شەکەتی دڵت ھەیە/سستی دڵ (قصور القلب) (Heart failure) جگەر و ڕێڕەوی زراو ئەگەر دژەتەنی ترت بۆ کراوە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دەرمانە لە پلەی ٢ بۆ ٨ پلەی گەری دەبێت بپارێزرێت لەپاش تێکەڵاوکردنی خۆی ڕادەگرێت لە ٢٥ پلەی سەدی دا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە پاش بەسەرچوونی بەکاری مەھێنە مەیخەرە ناو ئاو یان خاک لەبەر دەستی منداڵدا دایمەنێ

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



28 بینین