دەرمانی Insulin injection

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-14-12:41:00 - کۆدی بابەت: 12948
دەرمانی Insulin injection

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Humulin

 

ژەمە دەرمان 

بە پێی حالەتی نەخۆش و بەپێی تەمەن بڕەکەی بۆ دیاری ئەکرێت،

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆلکردنی بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان ھەیە ئەوانەی پەنکریاس ناتوانێت بڕی گونجاو لە ئەنسۆلین بەرھەم بھێنێت،

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری شوێنی لێدانی دەرزیەکە سوربونەوەو ئاوسانی شوێنی دەرزیەکە دروستبونی ھەستیاری و خورانی شوێنی دەرزیەکە ڕەنگە توشی ئەمانەشت بکات سەرسوران و چاو لێل بوون قەبزی و ئارەقکردن دابەزینی ڕێژەی شەکرد زیاد لە حەد ئاوسانی دەست و قاچەکان بونی زیکە زیک لە کاتی ھەناسەدان

 

زانیاری زیاتر

ئاگاداربە ئەگەر ئەمانەت ھەبووە لە ڕابردوو یان ئێستا ھەتە بەدکتۆرەکەت بلێ پێش بەکارھێنان ئەگەر جگەرت کێشەی ھەیە ئەگەر گورچیلەکانت کێشەیان ھەیە ئەگەر غودەی دەرەقیت کێشەی ھەیە ئەم دەرزیە لە ژێر پێست ئەدرێت بۆ ئافرەتی دووگیان+شیرپێدەر ئەبێت دکتۆری پسپۆر لەم بوارەدا بڕیار بدات، ئاگاداربە بێ پرسی دکتۆر نابێت ڕایبگریت، لە کەم و کوریەکانمان ئاگادارمان کەنەوە ھەر تەندروست بن.

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



42 بینین