دەرمانی Lactulose

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-16-14:41:00 - کۆدی بابەت: 12986
دەرمانی Lactulose

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Duphalac,Betulac,Lactipex,Favolax,Lactugal

 

ژەمە دەرمان 

١٠گم/١٥ملل، ٦٧٠ملگم/ملل وەک شرووب ١٠گم بۆ ھەر کیسەیەک و جارێک وەک تۆز بۆ گەورە و سەرو ١٧ساڵ ١٠ملل تا ٣٠ملل یەک جار لە بەیانیانا دەخورێت بۆ ١ساڵ تا ١٧ساڵ ١٠ملل تا ١٥ملل یەک جار لە بەیانیانا دەخورێت بۆ ژێر ١ساڵ تا ٥ملل یەک جار لە بەیانیانا دەخورێت لەکاتی نەخۆشی Precoma AND coma Hepaticum کە نۆخۆشییەکی جگەرە ٣٠ملل ھەموو کاتژمێر نا کاتژمێرێک تا کەسی نەخۆش دوو جار پیسایی دەکات، ئەوپەڕی ١٠٠ملل/ڕۆژانە تا ١٥٠ملل/ڕۆژانە تێبینی/ دەتوانرێت بە دوو وەجبەش بخورێت. دەتوانرێت تێکەڵاوی شەربەت، کاکاو، شیر بکرێت. لەکاتی بەکارھێنانی لاکتۆلۆس دا دەبێت ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بخورێت لەماوەی ڕۆژێک دا

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی قەبزی، ڕەوانی. بۆ پێش نەشتەرگەری و نازۆر وە لەکاتی خواردنی حەبی ئازار شکێنەکانی وەک مۆرفین و جۆرەکانی

 

کاریگەری لاوەکی 

ئازاری سک، سکچوون، دڵ تێکەڵھاتن

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر ھەر نەت توانی پیسایی بکەیت دوای بەکارھێنانی ئەم دەرمانە بە ٢ بۆ ٣ ڕۆژ ئەوا پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە. ئەگەر شەکرەت ھەیە یان نەخۆشی جگەر، پەیوەندی بکە بە دکتۆرەوە پێش بەکارھێنان - لە کاتی دووگیانی دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شیردان دەتوانرێت بەکار بھێنرێت - لە کاتی شۆفێری دەتوانرێت بەکار بھێنرێت خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



49 بینین