دەرمانی Lamotrigine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-16-14:46:00 - کۆدی بابەت: 12987
دەرمانی Lamotrigine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Lamictal

 

ژەمە دەرمان 

٢٥ ملگم، ٥٠ ملگم، ١٠٠ ملگم، ٢٠٠ ملگم دەبێت قووت بییرێت وە نابێت لەت یان بجورێت. ژەمەدەرمانەکانی بەپێی نەخۆشیەکە دەگۆردرێت بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بەپێی ئەمەی لای خوارەوەیە بەپێی خشتەی تایبەتی دەست پێبکە، بەپێی ڕێنماییەکانی دکتۆر، یان پەیوەندی بگرە بەچاوان. بۆ گەورە: ھەفتەی ١ وە ٢ بە ٢٥ ملگم دەست پێ دەکەیت یەک جار لە ڕۆژێکدا ھەفتەی ٣ وە ٤ بە ٥٠ ملگم دەست پێ دەکەیت یەک جار یان دابەشی بکەیت بەسەر دوو جار لە ڕۆژێکدا ھەفتەی٥ بە ١٠٠ ملگم دەست پێ دەکەیت یەک جار یان دابەشی بکەیت بەسەر دوو جار لە ڕۆژێکدا بۆ منداڵی تەمەن ٢ بۆ ١٢ ساڵ: ھەفتەی ١ وە ٢ : ٠،٣ ملگم/کگم/ڕۆژ یەک جار لە ڕۆژێکدا ھەفتەی ٣ وە ٤ : ٠،٦ ملگم/کگم/ڕۆژ یەک جار لە ڕۆژێکدا

 

نیشانەکانی 

فێ لای گەورە وە گەنجی سەروو ١٣ ساڵ بۆ مناڵانی تەمەن ٢ بۆ ١٢ ساڵ: وەک دەرمانێکی زیاد بۆی دەنوسرێت تا بەیەکەوە کارەکە تەواو بکەن بۆ نەخۆشیەکانی Bipolar وە Mania کە دوو جۆر نەخۆشی خەمۆکین. Bipolar : واتا یان دڵ خۆشە یان خەمبارە، واتا ھەرگیز ناتوانێت بچێتە باری ئاساییەوە. Mania : واتا شەیدایانە، پەرستییانە. بۆ نمونە ئەگەر بچێتە دووکانێکەوە دەبێت شتێک بکرێت

 

کاریگەری لاوەکی 

تونگوتیژیت زیاد دەبێت، سەریەشە، خەواڵوو بوون، لەرزینی دەست و پێیەکان، تێکدانی ڕیتمی خەو، دەبڵ بینینی چاوو، تەڵخ بوونی چاوو، سکچوون، دڵ تێکەڵھاتن، دەم وشک بوون، لیر لێھاتن، ئازاری پشت

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە لیری پێست زۆر ڕاپۆرت لەسەری ھاتووە، برینی ناو دەم، مل لووت یەن لە کۆئەندامی زاووزێ تای بەرز،ئاوساوی لە دەم و چاوا یان ژێر بن باڵ. یان ئازاری قورگ لە کاتی دووگیانی دەبێت دکتۆری پسپۆڕ لەم بارەیەوە بڕیار بدات لە کاتی شیردان نابێت بەکار بھێنرێت لەکاتی شیرداندا. ئەگەر بەکارھێنرا ئەوا دەبێت پشکنین بۆ کۆرپەکەش بکرێت لە کاتی شۆفێری ھەندێک کەس توشی سەر گێژبونیان دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



42 بینین