دەرمانی Lansoprazole

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-16-14:50:00 - کۆدی بابەت: 12989
دەرمانی Lansoprazole

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Lanzo,Nixacide,Prevacid,Lanfast,Lansomid,Lanzor

 

ژەمە دەرمان 

١٥ملگم، ٣٠ملگم وەک حەب, شرووب، کەپسوول ١٥ملگم بۆ ٣٠ملگم یەک جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی ٤ ھەفتە ئەگەر چاک نەبوویتەوە تا ٤ ھەفتەی تر بەکار دەھێنرێت.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەری برینی گەدە، برینی دوانزە گرێ، وە بۆ گەرانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک GERD، دڵە کزێ، وە بەکاردێت بۆ ڕێگری کردن لە دروست بونی ئازار لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانەکانی NSAID واتا/بۆنمونە Ibuprofen, Diclofenac, Acetyl salicylic acid. ھەروەھا بەکاردێن بۆ لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە گرێ بۆ زانیاری زیاتر لەسەری Clarithromycinبخوێنەرەوە

 

کاریگەری لاوەکی 

ھێڵنج دان، سک چوون، ئازاری سک، ڕشانەوە، ڕژێنەرەکانی جگەرت بەرز دەکاتەوە، ھیلاکی، خوران، سەر ئێشە، گێژ خواردن

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر توشی سکچوون بویت لەکاتی بەکارھێنانی دا ئەوا یەکسەر پەیوەندی بکە بە دکتۆرەکەتەوە ئەگەر زیاد لە ساڵێک بەکاری بھێنیت کار لە ئێسقانت دەکات وە شکاندنی ئێسقانت ئاسان دەبێت، لەگەڵ دکتۆرەکەت باسی داخقرانی ئێسقانت بکە - لە کاتی دووگیانی بەھۆی کەمی زانیاری لەسەری بەکار نەھێنرێت باشترە - لە کاتی شیردان دەبێت ھەڵبسەنگێنرێت ئایا سودی زیاترە ؟ توانای تێپەڕبوونی ھەیە بە شیردا - لە کاتی شۆفێری کار لەشۆفێریت ناکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



73 بینین