دەرمانی Levofloxacin

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-17-16:43:00 - کۆدی بابەت: 12997
دەرمانی Levofloxacin

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Levaquin,Tavanic,Avoxin,Levoneer,Oftaquix

 

ژەمە دەرمان 

٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم، ٧٤٠ملگم وەک حەب ٥ملگم/ملل وەک قەترەی چاو ٢٥ملگم/ملل وەک دەرزی ٢٥ملگم/٥ملل وەک شرووب یەک یان دوو جار لە ڕۆژێک دا ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ھەکردنەکە چەندێک ئاڵۆزە. کەمترین ٣ ڕۆژە وە درێژترین ٨ ھەفتەیە جۆری هەوکردن ------- ژەمەدەرمان----------------ماوەی بەکارھێنان ئاڵووەکان----------- ٥٠٠ملگم یەکجار..................... ١٠ - ١٤ ڕۆژ سی یەکان----------- ٥٠٠ملگم یەکجار یان دوو جار....... ٧ - ١٤ ڕۆژ گورچیلە------------ ٥٠٠ملگم یەکجار.................... ٧ - ١٤ ڕۆژ بۆری میز (ئاڵۆز)----- ٥٠٠ملگم یەکجار.................... ٧ - ١٤ ڕۆژ میزەڵدان----------- ٢٥٠ملگم یەکجار................... ٣ ڕۆژ پرۆستات----------- ٥٠٠ملگم یەکجار.................... ٢٨ ڕۆژ پێست (ئاڵۆز) ------- ٥٠٠ملگم یەکجار یان دوو جار...... ٧ - ١٤ ڕۆژ Anthrax دوومەڵ---- ٥٠٠ملگم یەکجار..................... ٨ ھەفتە ئەگەر گورچیلەت تەواو نەبێت ئەوا دەبێت کەمتربێت لەو ژەمانەی سەرەوە 

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ ھەوکردنی سی یەکان، ئالووەکان، پێست، بۆری ھەناسە، گورچیلە، میزەڵدان، ھەوکردنی چاو بەمەرجێک ھەوکردنەکە ئاڵۆز بووبێت بە دژە زیندەکییەکان (دژە بەکتریا)

 

 

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئەگەر فێت لەگەڵدایە بۆ منداڵان یان ئەوگەنجانەی ھێشتا لە ھەڵدان دان (گەشە دەکەن) ئەگەر شیر دەدەیت بە کۆرپەلە - لە کاتی دووگیانی دەبێت دکتۆر دوابڕیار بدات - لە کاتی شیردان بەھیچ شێوەیەک نابێت بخورێت - لە کاتی شۆفێری کەمێک ھیلاکت دەکات یان خواڵووت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ نابێت لەجێیەک دابێت کەبەرزی پلەی گەرمییەکەی لە ٢٥ پلە بەرزتر بێت فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی - تێبینی : بێ پرسی پزیشک و بەکارھێنانی بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی : مەترسییە بۆ تەندروستی و ژینت

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



56 بینین