دەرمانی Levomepromazine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-17-15:48:00 - کۆدی بابەت: 12998
دەرمانی Levomepromazine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Nozinan,Levoprome

 

ژەمە دەرمان 

٥ ملگم، ٢٥ملگم، ١٠٠ملگم وەک حەب بۆ نەخۆشی دەرونی و شیزۆفینیا ٢٥ملگم دەست پێدەکات تاوەک و ئەوپەڕی ٢٥٠ملگم لە ڕۆژێک دا. ٤٠٠ملگم یان زیاتر لە ڕۆژێک دا کاریگەری باشتری نابێت لەسەرت. - بۆ ئازار ٢٥ملگم دەست پێدەکات تاوەک و ئەوپەڕی ٢٥١ملگم لە ڕۆژێک دا. - تێبینی/ دەبێت ووردە ووردە ژەمی بۆ زیاد بکرێت. بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت جیاوازی نییە ئەگەر لەگەڵ نان یان بێ نان بخورێت.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی دەرونی، ڕشانەوە، ھێڵنج، ئازار، شیزۆفرۆنیا

 

کاریگەری لاوەکی 

زیاد یان کەمبوونی خڕۆکەی سپی خوێن، گێژبوون، ھیلاکی، لەرزین، زیادبوونی لێدانی دڵ، دەم ووشک بوون، خورانی پێست و لیر.

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە بۆ ژێر ١٨ ساڵ نابێت ئەگەر پانی QT-Intervallـت زیاد بوو ئەگەر لوو/دووماڵت ھەیە لەسەر گوورچیلەکانت ئەگەر نەخۆشی لاوازبوونی ماسولکەت لەگەڵە ئەگەر دڵت نەخۆشە ئەگەر شەکرەت ھەیە ئەگەر پڕۆستاتت گەورە بووە - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی دووگیانی دا دەگات بە کۆرپەلە، دکتۆری تایبەت دوابڕیارت بۆ دەدات - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



35 بینین