دەرمانی Loratadine

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-17-22:22:00 - کۆدی بابەت: 13010
دەرمانی Loratadine

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Claritin,Repetabs,Clarinase

 

ژەمە دەرمان 

١٠ ملگم بەشێوەی حەب ١ملگم/ملتر بەشێوەی شروب مناڵی ٢ ساڵ کە کێشی لەشی لەژێر ٣٠کگم ئەوا دەتوانرێت ٥مللتری بەیتێ یەکجال لەڕۆژێکدا مناڵ ٢ ساڵ وە گەورە (کێشی لەسەروو ٣٠کگم) یەک حەبی ١٠ ملگم ئەگەر ھەست دەکەیت ھیلاکت دەکات کاتێک ئەم حەبە دەخۆیت بە بەیانیەن ئەوا ژەمە دەرمانەکەت بخەرە پێش خەوتن بەمەش بەیانیان کەمتر ھیلاکیت دەکات

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ حەساسیەت و خورانی لەش. بۆ ئەوکەسانەی زۆر دەپژمن

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژخواردن، دڵە کوتێ، دڵ تێکەڵھاتن، ھیلاک بوون، دەم وشک بوون

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە ئاگاداربە ئەگەر جگەرت نەخۆشە - لە کاتی دووگیانی لەبەرئەوەی بەتەواوی نازانرێت چی ڕودەدات بۆ کەسی دووگیان بۆیە پێشنیاز دەکرێت کەنەخورێت لەکاتی دووگیانیدا - لە کاتی شیردان نابێت لەکاتی شیرداندا بخورێت. ئەگەر کەسی شیردەر ئەیەوێت بیخوات ئەوا نابێت شیربات بەکۆرپەلەکەی. - لە کاتی شۆفێری ھەندێک مرۆڤ ھەست دەکات ھیلاکیدەکات بۆیە ڕۆژێک تاقیبکەرەوە کە شۆفێری ناکەیت تا بزانیت ھەستت چۆنە خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی لەبەرئەوەی (شرووب) ھەستیارە بەرامبەر ڕوناکی بۆیە دەبێت لەنەو کارتۆنەکەی خۆیدا بپارێزرێت

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



72 بینین