دەرمانی Lorazepam

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-08-17-22:30:00 - کۆدی بابەت: 13011
دەرمانی Lorazepam

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Ativan

 

ژەمە دەرمان 

شێوەی دەرمان : حەب : ٠.٥ ملگ , ١ ملگ , ٢ ملگ دەرزی : ٢ ملگ مل , ٤ ملگ مل شروب : ٢ ملگ ٥ مل رێژەی دەرمان : دەبێت رۆژانە یەک حەب وەربگیرێت لە شەوان لە کاتی خەودا ( لە کاتی پێویستی )

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی دڵە راوکێ , ترس , خەمۆکی بە کەمی , ھێمن کردنەوە , خاوکردنەوەی ماسولکەکانی لەش , ئەتوانرێت بەکاربێت بۆ نەخۆشی گەشکە , چارەسەرکردنی ئەوانەی کێشەی خەویان ھەیە( پێدانی خەوێکی درێژ )

 

کاریگەری لاوەکی 

گێژبوون , سەرسوران , ھێمن کردنەوە , لارە لار رۆشتن , خێرا لێدانی دڵ , سەرئێشە , قەلەوی , زیادکردنی شھی , کپ کردنی کۆئەندامی ھەناسە

 

زانیاری زیاتر

ووریابە : نابێت وەربگیرێت لە کاتی ماوەی سکپری لە ئافرەتان , کار دەکاتە سەر کۆرپەلە . داتاکان ئەوەیان دەرخستووە کە زیانێکی کەمی ھەیە لەسەر دایکی شیردەر و کۆرپەلەکە ئەوانەی کێشەی سی یەکانیان ھەیە نابێت وەری بگرن ئەوانەی نەخۆشی گلوکۆما یان ھەیە بە ھەمان شێوە ئەوانەی کێشەی جگەر و گورچیلەیان ھەیە یان لە کاتی بوونی ھەستیاری بەم دەرمانە نابێت وەربگیرێت بوونی نەخۆشی دل - نابێت وەبگیرێت لەگەڵ ئەم دەرمانانە : Aminophylline Theophylline Clozapine Alcohol Digoxin Fentanyl Probenecid

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



32 بینین