دەرمانی Lymecycline

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-17-23:12:00 - کۆدی بابەت: 13016
دەرمانی Lymecycline

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Tetralysal

 

ژەمە دەرمان 

١٥٠ملگم، ٣٠٠ملگم وەک حەب بۆ گەورە ٣٠٠ملگم بەیانیان و ئێواران. دەبێت لەگەڵ نان دا بخورێت. پاش ٤ بۆ ١٢ ھەفتە لە بەکارھێنان ئینجا باشبوون ھەست پێدەکەیت. لەپاش ١٢ ھەفتە ئینجا دەبێت کەمبکرێتەوە بۆ یەک حەب لە ڕۆژێک دا. ماوەی بەکارھێنان: ٦ مانگ یان زیاتر (یەک ساڵ) دەبێت لە ماوەی وەرزی ھاوین دا نەخورێت

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی زیپکە (کەم تا مامناوەند و سەخت)، ھەوکردنی چیکڵدانەی مووەکان، ھەوکردنی سییەکان. تێبینی/ ئەوبەکتریایەی توشی ئەم ھەوکردنانەمان دەکات بریتییە لە بەکتریای کلامیدیا، میکۆپلاسما

 

کاریگەری لاوەکی 

پێست ووشک بوون، خورانی پێست و لیر. ھێڵنج، ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری سک، سەریەشە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و ووریابە دەبێت لە پاش نانخواردن بیخۆیت نابێت لەگەڵ بابەتی شیرەمەنی دا بخورێت یان ئەگەر ��یتامین دەخۆیت وە لەناویاندا کانزای تێدایە. نابێت لەوەرزی ھاوین دا بیخۆیت چونکە پێست ناسک دەبێتەوە وە ز��ر ئ��سان دەموچ��وت زیانی پێدەگات (دەسوتێت) - لەکاتی شیردان نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی دووگیانی دا نابێت بەکاربھێنرێت - لەکاتی شۆفێری دا کار لە شۆفێریت دەکات خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی دوور لەدەستی منداڵ دایبنێ لەپاش بەسەرچونی بەکاری مەھێنە فڕێی مەیەرە ناو توالێت یان سەر خاک نابێت لە جێگایەک بێت کە پلەی گەرمییەکەی زیاد لە ٣٠ پلەیە بێ پرسی دکتۆر بەکاری مەھێنە

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



32 بینین