دەرمانی Mebendazole

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی تەندروستی پلاتفۆرمی تەندروستی - به‌روار: 2024-08-18-10:21:00 - کۆدی بابەت: 13024
دەرمانی Mebendazole

ناوه‌ڕۆك

ناوەکانی تر

Vermox,Mebumal,Antivire

 

ژەمە دەرمان 

 ١٠٠ ملگم وەک حەب ٢٠ملگم/ملل ، ١٠٠ملگم/ملل وەک شرووب بۆ گەورە ئەگەر کرمەکە لەم جۆرە بێت تەنھا ١ حەب (١٠٠ملگم) یان ٥ملل (٢٠ملگم/ملل) یان ١ملل (١٠٠ملگم/ملل) یەک جار، پاش ٢ ھەفتە یەک حەبی تر دەبێت بیخۆیت تا بەتەواوی لەناوی بەرێت بۆ گەورە ئەگەر جۆرەکانی تربێت یەک حەب دوو جار لە ڕۆژێک دا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ. ھەندێ جار پێویست دەکات بۆ ماوەی ٤-٥ ڕۆژ چارەسەرکردنەکە درێژە بکێشێت وە دووبارە پشکنینت بۆ بکرێتەوە تا دڵنیابیت لەوەی کە ھەوکردنەکە نەماوە.

 

نیشانەکانی 

بەکاردێت بۆھەوکردنێک کە ھۆییەکەی کرم بێت لەوانە قوولاپی، خڕ، پان، ئەسکارس ھتد..

 

کاریگەری لاوەکی 

سک چوون، غازات، بێزاری گەدە

 

زانیاری زیاتر

ھۆشداربە و وریابە چارەسەرکردنی منداڵی ژێر ٢ ساڵ بەم دەرمانە زۆر سنووردارە، لەھەندێک کاتی دەگمەن دا تووشی گرژبوونی ماسوولکەیان دەکات. - لە کاتی دووگیانی نابێت لە سێ مانگی یەکەم دا بەکاربھێنرێت، لە مانگەکانی تر دا ئەوا دەبێت زۆر ووریابیت - لە کاتی شیردان زانیاری نییە یان کەمە لەسەری - لە کاتی شۆفێری خۆڕاگری و مامەڵە لەگەڵ کردنی شرووب دەبێت ڕابووەشێنرێت پێش بەکارھێنان ھەموو جارێک دوور لەدەستی مناڵان دایبنێ نابێت لەجێیەک دابێت کەبەرزی پلەی گەرمییەکەی لە ٢٥ پلە بەرزتر بێت فڕێی مەدەرە ناو توالێت یان خۆڵەوە ئەگەر دەزانیت خۆڵەکە دەخرێتە ناو خاکەوە بەکاری مەھێنە دوای بەسەرچونی - تێبینی : بێ پرسی پزیشک و بەکارھێنانی بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی : مەترسییە بۆ تەندروستی و ژینت

 

تێبینی

تکایە دوربکەوە لە بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بە بێ پرس و ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ و پلاتفۆرمی تەندروستی بۆ فێربوون و زانیاری زیاتر لەسەر دەرمانەکان بەکاربهێنە!



36 بینین